لەماوەی مانگێكدا 8 كەس لە كەمپی هۆل بەفیشەك كوژراون

هێزەكانی سوریای دیموكرات ڕایدەگەیەنێت، لەماوەی مانگی حوزەیراندا لانیكەم هەشت كەس لەنێو كەمپی هۆل بە فیشەك كوژراون.

لە ڕاپۆرتی مانگانەیدا هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) ڕایگەیاند، شانەكانی ڕێكخراوی داعش بەردەوامن لە چالاكییە تیرۆرستییەكانیان لەنێو كەمپی هۆل لەڕێی زیادكردنی كردەكانی كوشتن دەرهەق بەوانەی لە بیروباوەڕی ڕێكخراوە توندڕەوەكە دووردەكەونەوە.

كەمپەكە نزیكەی 62 هەزار كەس لەخۆدەگرێت كە نیوەیان عێراقین، هەروەك نزیكەی 10 هەزاریان لە خێزان و كەسوكاری چەكدارە بیانییەكانی داعشن كە لە بەشی تایبەت و لەژێر پاسەوانی چڕدان.

بەپێی ڕاپۆرتەكە، هەشت كەسی سوری و عێراقی كوژراون و سەرجەمیان فیشەك بەر سەریان كەوتووە و ژنێكی ڕوسی-یش برینداربووە. لەنێو كوژراواندا مێردمنداڵێكی عێراقی (16 ساڵ) و دوو برای سوری هەن كە یەكێكیان تەمەنی 17 ساڵە.

پێشتر ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری ڕۆژئاوای كوردستان كوژرانی زیاتر لە 47 كەسی لە سەرەتای ئەمساڵەوە لە كەمپەكەدا ڕاگەیاند، لەكاتێكدا ژنان و منداڵان 93%ی نیشتەجێبووانی پێكدەهێنن.

ڤیدیۆ: ژنانی چەکدارانی داعش لە کەمپی هۆل، خەریکی چین؟

س: ئەلحوڕە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران: شوێنى مه‌ده‌نى كراوه‌ته‌ ئامانج و ئیسرائیل پاساوه‌

سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانى هه‌رێم له‌باره‌ى هێرشه‌كه‌ى شه‌وى ڕابردووى هه‌ولێر ڕایده‌گه‌یه‌نێت، پاساوی لێدانی بنکەیەکی ئیسرائیلی كه‌ له‌ نزیک کونسوڵخانەی…
Total
0
Share