لە سەیدسادق سێ ڕۆژ ماتەمینی بەهۆی گیانلەدەستدانی پێنج پێشمەرگەکەوە ڕاگەیەندرا

قائیمقامیەتی سەیدسادق ڕایگەیاند، بەهۆی گیانلەدەستدانی پێنج پێشمەرگە لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا کە سەرجەمیان خەڵکی سەیدسادقن سێ ڕۆژ ماتەمینی لە شارەکە ڕادەگەیەنرێت.

لە ڕاگەیەندراوێکدا قائیمقامی سەیدسادق پرسە و سەرەخۆشیی ئاراستەی بنەماڵەی ئەو پێشمەرگانە کردووە و ڕاشیگەیاندووە، ” بەم بۆنە خەمناکەوە بۆ ماوەی سێ ڕۆژ لە قەزای سیدسادق ماتەمینی ڕادەگەیەنین”.

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لەسەر ڕێگای دەربەندیخان – سەیدسادق لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا  پێنج کەس گیانیان لەدەستدا کە سەرجەمیان پێشمەرگە بوون و خەڵکی شارۆچکەی سەیدسادق بوون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی سلێمانی: کەسێک دەستگیرکرا کە ئۆتۆمبێلی کۆمپانیایەکی بەکرێدانی فرۆشتبووەوە

بەڕێبوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویکردەوە، لەلایەن نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی چەمچەماڵەوە ئۆتومبێلێکی کۆمپانیای بەکرێدانی ئۆتۆمبلێیان دەستی بەسەرداگرتووە کەسێک بەکرێی…
زیاتر ببینە

مەخەدەشە: قبوڵناكەین پارتی بەناوی شەنگالەوە دانوستاندن لەگەڵ حكومەتی عێراقدا بكات

ئەنجومەنی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتی شەنگال، جەختدەكاتەوە قبوڵناكەن پارتی بەناوی شەنگالەوە دانوستاندن لەگەڵ حكومەتی عێراقدا بكات. لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئەنجومەنی…
Total
0
Share