ته‌ندروستیی هه‌ولێر: هه‌ر هاوڵاتییه‌ك خۆی ڤاكسین نه‌كردبێت ڕێگه‌ى پێنادرێت سه‌ردانى ده‌زگاكانى ته‌ندروستى بكات

تەندروستیی هەولێر بڕیاریدا لە مانگى داهاتووه‌وه‌ هه‌ركه‌سێك خۆی ڤاكسین نه‌كردبێت یان پشكنینی هەفتانەی (PCR)ی نەبێت ڕێگه‌ى پێنه‌دات سەردانی دەزگاكانی تەندروستی بكات.

له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتیی گشتی تەندروستیی هەولێر ڕایگه‌یاندووه‌، “لەبەر بەرژەوەندی گشتی و پاراستنی گیانی هاوڵاتییان، ئاگاداری دەستەی كارگێڕی دەزگاكانی تەندروستی دەكەینەوە هەر فەرمانبەرێك یاخود هاوڵاتییەك لە ڕێكه‌وتى 1/2/2022-ه‌وه‌ خۆی ڤاكسین نه‌كردبێت یان پشكنینی هەفتانەی (PCR)ی نەبێت، ناتوانن سەردانی سەرجەم دەزگاكانی تەندروستی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیمان بكەن”.

ته‌ندروستیی هه‌ولێر ڕوونیشیكردووه‌ته‌وه‌، بڕیارەكه‌ حاڵەتەكانی سەردانیكردنى هاوڵاتییان بۆ فریاكەوتنەكان ناگرێتەوە.

ئه‌وه‌ش دواى ئه‌وه‌دێت، پێشتر وه‌زاره‌تى داد بڕیاریدابوو كه‌ هه‌رفه‌رمانبه‌رێك خۆی ڤاكسین نه‌كردبێت ڕێگه‌ى پێنه‌دات بچێته‌ سه‌ركاره‌كه‌ى.

بابەتی پێشتر

هاتوچۆی هه‌ولێر ڕوونكردنه‌وه‌ له‌باره‌ى گرێبه‌ستى ئه‌لیكترۆنی ده‌دات

بابەتی دواتر

لیژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا چەند بڕیارێكی نوێی ده‌ركرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەرگرتنی ڤاکسینی جیاواز.. وەزارەتی تەندروستی و بەڕێوەبەرایەتییەکان قسەی جیاواز دەكەن

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ڕەتیدەکاتەوە لەڕووی زانستی پزیشکییەوە ڕێگەپێدراوبێت دوو ژەمە ڤاکسینی جیاواز وەربگیرێت، بەڵام بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكان دەڵێن،…
Total
0
Share