مێسی ئەفسانەیەکی لیڤەرپوڵ بە (کەر) دەچوێنێت

ئەفسانەی یانەی لیڤەرپوڵ، جەیمی کاراگێر لە پڕۆگرامێکی تەلەڤیزیۆنیدا دانی پێدادەنێت، لەلایەن مێسی-یەوە هێرشێکی توندی کراوەتەسەر.

کاراگێر لە پڕۆگرامی “Monday night football” ئاماژەی بەوەکردووە، کە لیۆ مێسی لە باشترینەکانی ساڵی 2021 نەبووە، بەڵکو محەمەد سەڵاحی وەک باشترین هێرشبەر دەستنیشانکردووە لە پێکهاتەی باشترینەکانی (فیفا).

یاریزانەکە لە پرۆگرامێکی دیکەدا لە “سکای سپۆرت” لەگەڵ گاری نیڤیڵ، دەڵێت، “دەزانم مێسی هەرگیز دڵخۆشنییە بە بژاردەکەم، من لەسەرەتای وەرزەوە باسم لەوەکردووە کە گەڕانەوەی کریستیانۆ سەرکەوتوو نییە، بەهەمان شێوە چوونی مێسی بۆ پاریس سان جێرمان”.

هەروەها دەڵێت، “دوای پڕۆگرامی دووشەممەی ڕابردوو، لە ئینستگرامی مێسی-یەوە نامەیەکم پێگەیشت”.

گاری نیڤیڵ دەڵێت، “لەهەمان یاریزانەوە؟ “مەبەستی مێسی-یە”.

کاراگێر دەڵێت، “بەڵێ لەو یاریزانەوە، نامەکە بڵاوناکامەوە، بەڵام دەقاودەق پێی وتووم (کەر)، وادیارە مێسی هەفتانە بەرنامەکەمان دەبینێت، مادام دەیبینێت بێگومان دەمەوێت پێیبڵێم، کە زۆرم خۆشدەوێت و بەباشترینی هەموو سەردەمەکانی دەزانم، بەراورد بەو، بەڵێ من کەرم، ئەوەم قبوڵە، بەڵام بە دڵنیاییەوە لەنێو پێکهاتەی باشترینەکاندا ناوتناهێنم و ئامادەنیم محەمەد سەڵاح بکەم بە قوربانی هەڵبژاردنی تۆ”.

هەروەها دەڵێت، “بەڵێ، ناسناوی کۆپا ئەمریکات بەدەستهێنا، بەڵام بەدرێژایی وەرز باش یارییت نەکرد، شایەنی ئەوە نەبوویت محەمەد سەڵاح لە پێکهاتەکەم دووربخەمەوە لەبەر تۆ”.

ئەفسانەکە دواتر لە ئینستگرام پۆستێکی کردووە و نووسیویەتی، “شانازی دەکەم لەلایەن مێسی ئەفسانەوە بە کەر ناودەبرێم”.

بابەتی پێشتر

(NBA) لەیکەرز لە ماجیکی بردەوە و لیبرۆن 29 خاڵی تۆمارکرد

بابەتی دواتر

ئالڤارێز کێیە؟ گواردیۆلا لە کڕینی هێرشبەرێک نزیکبووەتەوە       

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هازارد بۆ فرۆشتن

كارلۆ ئەنچیلۆتی ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید ڕەزامەندی پیشانداوە بەفرۆشتنی هازارد، گەر گرێبەستێكی گونجاویان پێبگات. ئەنچیلۆتی پێیوایە هازارد بۆ ڕیاڵ…
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) ئینتراخت فرانکفۆرت بۆ جاری دووه‌م له‌ مێژوویدا جامی یوروپا لیگی به‌رزکرده‌وه‌

ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه‌، یاریی کۆتایی خولی ئه‌وروپی “یوروپا لیگ” ئه‌نجامدرا، یانه‌ی ئینتراخت فرانکفۆرت بردنه‌وه‌ی تۆمارکرد‌. له‌ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی کۆتایی یوروپا لیگ،…
Total
0
Share