کریستیانۆ لە یورۆی 2020 شەش جار مێژوو دەنوسێتەوە

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پۆرتوگالی لەتەمەنی 36 ساڵیدا بەشداری یورۆی 2020 دەکات و چانسی دەبێت شەش ڕیکۆردی مێژوویی بشکێنێت.

ڕۆژنامەی دەیلی میرەری ئینگلیزی، ئاماژەی بە چەندین لێدوانی یاریزانەکە کردووە تیایدا دووپاتیدەکاتەوە، بۆ بردنەوەی ناسناوەکە هاتووە و بەهەمان گڕوتینی جارانەوە پالپشتی هەڵبژاردەکەی دەکات.

سەرچاوەکە بەدەر لە ناسناوە بەکۆمەڵەکان، ئاماژەی بە چەندین ڕیکۆردی جیهانیی تاکەکەسی کردووە، کە “دۆن کریس” دەتوانێت لەم وەشانە نوێیەی یورۆ بیانشکێنێت، ڕیکۆردەکانیش پێکهاتوون لە:

زۆرترین گۆڵی نێودەوڵەتی: خاوەنی 103 گۆڵی نێودەوڵەتییە و بە تۆمارکردنی شەش گۆڵی دیکە لەگەڵ عەلی دائی ئێرانی لوتکەی ڕیزبەندیی خاوەن زۆرترین گۆڵە نێودەوڵەتییەکان دەگرێت.

زۆرترین بردنەوەی یاری لە یورۆ: 11 یاری لە جامی نەتەوەکانی ئەوروپا بردووەتەوە  و لەم ڕیکۆردەدا لەگەڵ سێسک فابریگاس و ئەندرێس ئینێستا هاوتایە، بە یەک بردنەوەی دیکە دوو یاریزانەکەی ئیسپانیا تێدەپەڕێنێت.

زۆرترین گۆڵ لە یورۆ: کریستیانۆ هاوشانی میشێل پلاتینی خاوەنی نۆ گۆڵە، بە تۆمارکردنی گۆڵێکی دیکە دەبێتە گۆڵکاری مێژوویی جامەکە.

زۆرترین یاری و دوو گۆڵ: کریستیانۆ هاوشانی گێرد مولەر، پلاتینی، ڤۆلەر، ڕوونی و ئەنتوان گریزمان لە دوو یارییدا دوو گۆڵی تۆمارکردووە، دەتوانێت ئەو ڕیکۆردە پشکنێنێت.

زۆرترین هاتریک: کریستیانۆ هاوشانی زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچ لە پاڵەوانێتییەکەدا خاوەنی هاتریک بووە، ئەگەر هاتریکێکی دیکە تۆماربکات ڕیکۆردەکە دەشکێنێت.

زۆرترین فاینەڵ: ئەگەر کریستیانۆ بگاتە یاری فاینەڵ دەبێتە تاکە یاریزان سێ یاریی کۆتایی بەدرێژایی مێژووی ئەنجامدەدات، ئەم ڕیکۆردەش ئەگەر ڕووبدات چەندین ئەفسانەی وەک کلینسمان و سیپ مایەر و بیکنباوەر و لیڤ یاشین و ئەلۆنسۆ و کاسیاس تێپەڕدەکات.

ئەو ڕیکۆردانەی دەتوانێت باشتریان بکات:

زۆرترین یاری: 21 یاریکردووە و دەتوانێت دەوڵەمەندتری بکات.

زۆرترین خولەکی یاریکردن: تاوەکو ئێستا 1793 خولەک لە یورۆ یاریکردووە.

زۆرترین یاری و یەک گۆڵ: لە حەوت یارییدا یەک گۆڵی تۆمارکردووە، دەتوانێت ئەو ڕیکۆردە باشتربکات.

زۆرترین پاڵەوانێتی و تۆماری گۆڵ: تاوەکو ئێستا لە چوار پاڵەوانیەتیی نێودەوڵەتی گۆڵی تۆمارکردووە و دەتوانێت ئەو ڕیکۆردە باشتر بکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) میلان له‌ 45 خوله‌کدا ڕیمۆنتادای کرد و گه‌ڕایه‌وه‌ لوتکه‌ی کالچیۆ

یانه‌ی ئه‌ی سی میلان هه‌شته‌م ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی وه‌رزی 2021-2022ی خولی ئیتاڵیای به‌رامبه‌ر هیلاس ڤیرۆنا ئه‌نجامدا و بردنه‌وه‌یه‌کی گه‌وره‌ی تۆمارکرد.…
Total
0
Share