قوباد تاڵەبانی لەگەڵ جێنین پلاسخارت كۆبووەوە

قوباد تاڵەبانی و جێنین پلاسخارت

جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم لەگەڵ نێردەی تایبەتی نەتەوە یەكگرتووەكان كۆبووەوە و پرسە سیاسییەكان و پێكهێنانی حكومەتی نوێیان لە عێراق تاوتوێكرد.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ لە هەولێر لەگەڵ جێنین پلاسخارت، نێردەی تایبەتی سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ عێراق كۆبووەوە.

دوابەدوای كۆبوونەوەكە قوباد تاڵەبانی نوسینێكی بڵاوكردەوە و تیایدا دەڵێت، پلاسخارت ھە‌میشە‌ ڕۆڵێكی میانڕە‌و و گرنگی بینیوە‌ لە‌ نزیككردنە‌وە‌ی بۆچوونە‌ جیاوازە‌كانی لایە‌نە‌ سیاسییە‌كان لە‌ عێراق، ئە‌وە‌ش‌ جێی تە‌قدیر و بە‌رزنرخاندنە.

وتیشی، “پێكە‌وە‌ جە‌ختمان لە‌سە‌ر گرنگیی یە‌كخستنی ماڵی شیعی و لایە‌نە‌ سیاسییە‌ سونییە‌كان و یە‌كدە‌نگی لایە‌نە‌ كوردستانییە‌كان لە‌ بە‌غداد كردە‌وە‌، لە‌پێناو پێكھێنانی حكومە‌تێكی خزمە‌تگوزار و بە‌رجە‌ستە‌كردنی سیاسە‌تی حوكمی ڕە‌شید كە‌ ڕە‌‌زامە‌ندی ھە‌مووانی لە‌سە‌ر بێت”.

بابەتی پێشتر

تەندروستیی عێراق: بەهۆی زۆربوونی تووشبوون بە ئۆمیكرۆن دۆخەكە قەدەغەی هاتوچۆ دەخوازێت

بابەتی دواتر

فەرمانی دامەزراندنی سێ یەكەمەكانی 2016-2017 دەرچوو

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share