كۆچەر جەمال: رۆژانە 4 بۆ 5 سانتیمەتر ئاستی ئاوی بەنداوی دوكان دادەبەزێت

بەڕێوەبەری بەنداوی دوكان رایدەگەیەنێت، رۆژانە ئاستی ئاوی بەنداوی دوكان 4 بۆ 5 سانتیمەتر دادەبەزێت و دڵنیایش بە هاوڵاتییان دەدات كە هیچ كێشەیەك بۆ دابینكردنی ئاوی خواردنەوەی هاوڵاتییان دروستنابێت.

كۆچەر جەمال بەڕێوەبەری بەنداوی دوكان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ئەمساڵ ئاستی ئاوی بەنداوەكە زۆر نزیكە لە ئاستی ئاوی ساڵی رابردوو و وتیشی، “بەپێی ئەو بەرنامە و پلانەی دانراوە ئاو لە بەنداوەكە بەردەدرێتەوە و مانگانەش پێداچوونەوەی پێدەدەكرێت”.

ئاشكراشیكرد، لەم وەرزەدا رۆژانە 4 بۆ 5 سانتیمەتر بە تێكڕا ئاستی ئاوی بەنداوی دوكان دادەبەزێت، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا بە پێی ئەو پلانەی دانراوە ئاو بەردەدرێتەوە و هیچ گرفتێك بۆ دابینكردنی ئاوی خواردنەوەی هاوڵاتییان دروستنابێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چاودێریی کۆمەڵایەتیی چەمچەماڵ: هەر خاوەن پێداویستییەکی تایبەت بایۆمەتری نەبێت مووچەکەی رادەگیرێت

بەڕێوەبەرایەتیی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتیی چەمچەماڵ، رایگەیاند، “هەر خاوەن پێداویستییەکی تایبەت بایۆمەتری نەبێت مووچەکەی رادەگیرێت”. بەڕێوەبەرایەتیی چاودێری و…
Total
0
Share