ئۆتۆمبێلێکی پۆلیسی گەرمیان خۆی بە ئۆتۆمبێلی هاوڵاتییەکدا کێشا و سێ کەس بریندارن

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لە نزیک گوندی “بەرلوت” لە گەرمیان، ئۆتۆمبێلێكی پۆلیس خۆی کێشا بە ئۆتۆمبێلی هاوڵاتییەکدا و بەهۆیەوە ئۆتۆمبێلەکە سووتا و سێ کەس برینداربوون.

بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی ئێستا، ئۆتۆمبێلەکەی پۆلیس خۆی کێشاوە بە ئۆتۆمبێلێکی “گۆڵفی تایبەت” دا و وەرگەڕاوە، دواتر ئاگری گرتووە و هاوڵاتییان و پۆلیس ئەو سێ کەسەیان لەناو ئۆتۆمبێلەکەدا دەرهێناوە و بە برینداری ڕزگاریانکردوون.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان ئاشکرایکردووە، لەناو ئۆتۆمبێلەکەی پۆلیسیشدا دوو کەس برینداربوون.

بەپێی دیمەنەکانی ڕووداوەکە، ئۆتۆمبێلەکەی پۆلیس زۆر زیانی پێنەگەیشتووە، بەڵام ئۆتۆمبێلە تایبەتەکە وەرگەڕاوە و سووتاوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نێچیرڤان بارزانی: ئاماده‌ى پێشكه‌شكردنى هه‌موو هاوكارییەکین به‌مه‌به‌ستى راگرتنى شه‌ڕ

نێچیرڤان بارزانی رایدەگەیەنێت، جه‌خت له‌وه‌ ده‌كه‌ينه‌وه‌ كه‌ پێويسته‌ مافى كورد و ته‌واوى پێكهاته‌كان له‌ سوريا پارێزراو بن. نێچیرڤان…
Total
0
Share