هەولێر.. رووداوێکی هاتوچۆ گیانلەدەستدانی کەسێکی لێکەوتەوە

بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە ئەنجامی وەرگەڕانی تاکسییەک لە شاری هەولێر شۆفێرەکەی گیانیلەدەستدا.

فازڵ حاجی وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند، ” لە کاتژمێر 4:30 خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەسەر رێگای هەولێر- پیرمام تاکسییەک کۆنتڕۆڵی لەدەستدا و خۆی کێشاوە بە ژمارەیەک درەختی بلواری شەقامەکە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “لە ئەنجامی رووداوەکە شۆفێری تاکسییەکە گیانیلەدەستدا و زیانێکی ماددی زۆریش بەر ئۆتۆمبێل و شوێنی رووداوەکەش کەوت”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی: بۆ ئەمساڵیش داشکاندنی 45% لە کرێی خوێندنی پارالێڵ و ئێواران دەکرێت

وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی رایگەیاند، بۆ ئەمساڵی خوێندن هاوشێوەی ساڵانی رابردوو داشکاندنی 45% لە کرێی خوێندنی…
Total
0
Share