هەپەگە كوژرانی هەشت سەربازی توركیای لە خاكی هەرێم ڕاگەیاند

هێزەكانی پاراستنی گەل ( هەپەگە) كوژرانی هەشت سەربازی سوپای توركیای لە خواكورك و بۆتان ڕاگەیاند.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەكانی پاراستنی گەل (هەپەگە) ڕایگەیاند، هێزەكانی گەریلا لە بۆتان و خواكورك هەشت سەربازی سوپای توركیایان لە سێ چالاكیدا كوشتووە و لە ئاڤاشینیش درۆنەكانی توركیان تێكشكاندووە.

ئاماژەیان بەوەشكردووە، “كاتێك سوپای توركیا ویستوویانە خۆیان نزیكی سەنگەرەكانمان بكەنەوە لە گۆڕەپانی وەرخاڵێ گورزی گەورەیان بەركەوتووە، بۆیە كشاونەتەوە، دواتر بە بۆمبی گازی ویستوویانە هێرش بكەنە سەر تونێلەكانی شەڕ، گەریلاش درۆنەكانیانی لە ئاسمان تێكشكاند”.

هەپەگە لە ڕاگەیەندراوەكەی باسیلەوەكردووە، “پارتی لە چیای مەتین سەنگەر و ڕێگە دروست دەكات، زانیاریش بە دەوڵەتی توركیا دەدات”.

ئەوەشیخستووەتەڕوو، “هێزەكانمان لە هەرێمەكە تاقیكردنەوەیەكیان ئەنجامدا، هێزەكانی پارتی لە كاتی تاقیكردنەوەكەدا شوێنی ئێمەیان دیاریكرد و دواتر بە دەوڵەتی توركیان ڕاگەیاند و لەلایەن فڕۆكەكانی توركیاوە بۆردومانكران، بەڵام بەهۆی ئەوەی گەریلاكان ڕێوشوێنیان گرتبووەبەر، هیچ زیانێكیان بەرنەكەوت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێك: بەغداد نەوت هەناردەبكات دەبێت بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاكان بۆ هەرێم بنێرێت

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، ئەگەر بەغداد سووربێت لەسەر ئەوەی هەرێمی كوردستان لە رێگای سۆمۆوە نەوتەكەی هەناردەبكرێت ئەوا…
زیاتر ببینە

كەمپینێك پێكهێنراوە.. بۆ پشتیوانی زیندانیانی بادینان لە بەردەم دادگاكانی هەرێم خۆپیشاندان دەكرێت

بۆ پشتیوانی لە چالاكوان و ڕۆژنامەنوسانی زیندانیكراوی بادینان كەمپینێك پێكهێنراوە و لە بانگەوازێكدا دەڵێت، مامەڵە لەگەڵ زیندانیان لە…
Total
0
Share