دانیشتنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق بۆ كاتژمێر 3ى پاشنیوه‌ڕۆ دواخر‏ا

فه‌رمانگه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران بڵاویكرده‌وه‌، “بەهۆی کۆبوونەوەی نێوان ‏فراکسیۆنەکان و هەوڵەکان بۆ ڕێککەوتنی پێشوەختە، دانیشتنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ‏تاوەکو کاتژمێر 3:00 ناکرێت”.‏

بڕیاربوو كاتژمێر 11:00ی پێشنیوەڕۆ دانیشتنی یەكەمی خولی نوێی ئەنجومەنی ‏نوێنەران به‌ڕێوه‌بچێت، به‌ڵام سەرەتا یەك كاتژمێر و دواتریش بۆ كاتژمێر 3:00 دواخرا.‏

به‌پێی زانیارییه‌كانى تۆڕی میدیایی ئێستا، هۆكاری دواخستنى دانیشتنى ئەنجومەنی ‏نوێنەران به‌هۆی نه‌بوونى ڕێككه‌وتنه‌ له‌نێوان فراكسیۆنه‌كان له‌باره‌ى هەڵبژاردنی ‏سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی نوێنەران.‏

بابەتی پێشتر

نۆ ساڵ بەسەر كوشتنی ساكینە جانسز و هاوڕێكانیدا تێدەپەڕێت

بابەتی دواتر

فراكسیۆنى یه‌كێتى ده‌نگ به‌ حه‌لبووسی ده‌دات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سودانی پەیامێك بڵاودەكاتەوە

سەرۆك وەزیرانی عێراق رایدەگەیەنێت، نابێت دەسەڵاتی دارایی و كارگێڕی لە بانگەشەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان بەكاربهێندرێـت. محەمەد شیاع سودانی…
Total
0
Share