بڕیارێك لەبارەی كێش و باڵای پلەداران لە هێزە ئەمنییەكاندا درا

بەپێی ئەو زانیارییانەی لە بەغدادەوە بە تۆڕی میدیایی ئێستا دراون، حكومەتی عێراق بڕیاریداوە ئەو ئەفسەر و پلەدارانەی لەسەر میلاكی وەزارەتی بەرگریی عێراقن دەبێت كێش و باڵایان ڕێك و گونجاو بێت، ئەگەر نا دەنێردرێن بۆ وەرزش كردن و كێشیان داببەزێنن و ئەگەر كێشیان كەمنەكات ئەوا خانەنشین دەكرێن.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، ئەگەر لە ماوەی دوو مانگی یەكەمدا كێشی ئەو پلەدارە كەمنەكات ئەوا بۆ ماوەی دوو مانگی دیكە دەنێردرێنەوە بۆ وەرزشكردن و ئەگەر كێشی بۆ جاری دووەمیش كەمی نەكرد ئەو كات خانەنشین دەكرێت، لە هەمانكاتدا ئەو كەسانەی گرفتی كێشیان هەیە پلەیان بەرزناكرێتەوە تا ئەو كاتەی بەشداریی ڕاهێنانی وەرزشی دەكات.

لای خۆشییەوە لیوا مەریوان محەمەد ئەمین، فەرماندەی هێزەكانی پشتیوانیی دوو لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، تائێستا هیچ بڕیار و نووسراوێك لەو بارەیەوە بە دەست ئێمە نەگەیشتووە، بەڵام بە هەنگاوێكی گرنگی دەزانین و پشتیوانی لێدەكەین و پێمان وایە هێزە ئەمنییەكان پێویستیان بە هەنگاوی لەو شێوەیەیە و هێزەكان بەردەوام ڕاهێنانی وەرزشی بكەن (گورجوگوڵ)دەبن.

بابەتی پێشتر

ڤایرۆسێكی مەترسیداری نوێ لە ووهانەوە سەریهەڵدا

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) ڕیاڵ مەدرید "دێربی بچووک"ی بردەوە و گەڕایەوە لووتکە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share