ناتۆ: زیادكردنی هێزەكانمان لە عێراق لەسەر داوای حكومەتی عێراقە

هاوپەیمانیی باكووری ئەتڵەنتیك (ناتۆ) دەڵێت، “فراوانكردنی بوونمان لە عێراق و زیادكردنی هێزەكانمان، لەسەر داوای حكومەتی عێراق دەبێت.”

ئەمڕۆ یەكشەممە 21ی شوبات، قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق، لەگەڵ فەریق ڕوكن پییر ئۆڵسن، فەرماندەی نێردەی ناتۆ لە عێراق كۆبووەوە.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی فەرمیی ڕاوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق، قاسم ئەعرەجی ڕایگەیاندووە، “عێراق پەرۆشە بۆ هاوكاریكردن لەگەڵ كۆمەڵی نێودەوڵەتیدا، هێزەكانی عێراق شارەزایی باشیان لە شەڕەكانەوە بەدەستخیتووە، ئاڵوگۆڕكردنی ئەزموون و شارەزایی بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی تیرۆر گرنگە.”

ڕاوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق جەختیكردووەتەوە كە “عێراق بەشێك نییە لە هیچ كێشەیەكی هەرێمی، بەڵكو بەشێكە لە چارەسەر. كاریش دەكات بۆ سوودوەرگرتن لە تواناكانی ناتۆ.”

ڕاگەیەندراوەكەی ڕاوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە كە لە كۆبوونەوەكەدا فەرماندەی نێردەی ناتۆ لە عێراق ڕایگەیاندووە، “بوونی نێردەی ناتۆ لە عێراق لەسەر داوای حكومەتی عێراق بووە، هەر فراوانكردنێكی ئەركەكان و زیادكردنێكی هێزەكانیشی، لەسەر داوای حكومەتی عێراق دەبن.”

بابەتی پێشتر

داواکاری گشتی: چەند کەس و لایەنێک شاڵاوێکی ناڕەوایان بەرامبەر دامەزراوە یاساییەکان دەستپێکردووە

بابەتی دواتر

نێچیرڤان بارزانی هۆشداری دەدات لە دۆخی ئێستای عێراق

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار ڕوونكردنه‌وه‌ لەباره‌ى بڕیاری لێخۆشبوون لە زیندانییه‌ك ده‌دات

سه‌رۆكایه‌تیی كۆمارى عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت، لەسەر پێشنیازی ئەمیندارێتی گشتیی ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری لێخۆشبوون بۆ زیندانییەک ده‌ركراوه‌. لە ڕوونکردنەوەیەکدا سەرۆکایەتیی…
Total
0
Share