هەلی یاریكردنی مێسی بەرامبەر لیۆن كەمە

ئەگەری بەشداریكردنی لیۆنێل مێسی بەرامبەر لیۆن لە مەترسیدایە و یاریزانەكە هێشتا ‏نەیتوانیوە بەشداریی هیچ یەكەیەكی مەشق و ڕاهێنانی بەكۆمەڵ بكات.‏

ڕۆژی هەینی مێسی بە تەنها و لەژێر چاودێریی پزیشكیدا ڕاهێنانی كردووە، تیمی ‏پزیشكی ڕێگەیان پێنەداوە لەگەڵ هاوڕێكانی یارییبكات.‏

دووركەوتنەوەی مێسی لە ڕاهێنانە بەكۆمەڵەكان هاوكاتە لەگەڵ دووركەوتنەوەی دی ماریا ‏بە كۆرۆنا و نەیماریش بە پێكان.‏

مێسی پێنج ڕۆژ بەهۆی كۆرۆناوە لە ئەرجەنتین كەرەنتین كرابوو و دوای ئەوەی ‏پشكنینەكەی نێگەتیڤ بوو، گەڕایەوە بۆ فەرەنسا.‏

بەڵام بەڕای پزیشكەكانی پاریس سان جێرمان، مێسی هێشتا لە ڕووی جەستەییەوە بۆ ‏یاریكردن ئامادە نییە.‏

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئیندیانا ویڵز .. کیربەر و ڕادوکانو سەرکەوتن و مۆگۆرزا و پیلیسکۆڤا دەرکران

ئەنجیلیک کیربەر، ئیما ڕادوکانو، لە قۆناغی دووەمی پاڵەوانێتی ئیندیانا ویڵز بردنەوەیان تۆمارکرد، لەبەرامبەردا کارۆلینا پیلیسکۆڤای چیکی و گاربینی…
Total
0
Share