ئیندیانا ویڵز .. کیربەر و ڕادوکانو سەرکەوتن و مۆگۆرزا و پیلیسکۆڤا دەرکران

ئەنجیلیک کیربەر، ئیما ڕادوکانو، لە قۆناغی دووەمی پاڵەوانێتی ئیندیانا ویڵز بردنەوەیان تۆمارکرد، لەبەرامبەردا کارۆلینا پیلیسکۆڤای چیکی و گاربینی موگۆرزای ئیسپانی ماڵئاواییان لە پاڵەوانێتییەکە کرد.

ئەنجیلیک کیربەر لە پلەی 16ی ڕیزبەندیی یاریزانە پیشەگەرەکاندایە و بە ئەنجامی دوو کۆمەڵە بەرامبەر بە کۆمەڵەیەک بردنەوەی بەرامبەر کینوین زینگی چینی تۆمارکرد.

ئیما ڕودکانوی ئەستێرەی لاوی بەریتانیا بە ئەنجامی دوو کۆمەڵە بەرامبەر کۆمەڵەیەک، بردنەوەی بەرامبەر کارۆلین گارسیای فەرەنسی تۆمارکرد.

لەلایەکی دیکەوە، دانکا کۆڤینیچی مۆنتینیگرۆیی توانی بە ئەنجامی دوو کۆمەڵە بەرامبەر بە کۆمەڵەیەک سیمۆنا هالیپ لە پاڵەوانێتییەکە بکاتە دەرەوە.

لە قۆناغی سێیەمدا، کۆڤینیچ بەرامبەر لیۆدمێلا سامسونۆڤای ڕوسی یاریدەکات، کە بڕیارە لەژێر ئاڵایەکی بێلایەندا بەردەوامی بە چالاکییەکانی بدات.

بابەتی پێشتر

 (NBA) فینێکس دۆڕا و گریزلیز بردنەوەی ژمارە 46ی تۆمارکرد

بابەتی دواتر

چیرۆکی ڕیاڵ مەدرید و مباپێ لە هەینییەوە دەستپێدەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share