(NBA) – مەیامی هیت، ویزاردزی تووشی دۆڕاندن کرد و سەن لە سەرکەوتنەکانی بەردەوامە

لە چێوەی یارییەکانی گەڕی 55ی خولی یانە پیشەگەرەکانی ئەمریکا (NBA)، تیمی مەیامی هیت لەدەرەوەی یاریگای خۆی بردنەوەی بەرامبەر واشنتن ویزاردز تۆمارکرد.

مەیامی هیت بە ئەنجامی (100-121)، واتا بە جیاوازی 21 خاڵ بردنەوەی بەرامبەر ویزاردز تۆمارکرد، لە یارییەکەشدا بام ئەدیبایۆ 21 خاڵ و جەیمی باتلەر 19 خاڵی تۆمارکرد، کە هۆکارێکی سەرەکی بوون لە سەرخستنی یانەکەیان، هەروەها بۆ جاری 11 لەم وەرزەدا ویزاردز-یان تووشی دۆڕاندن کرد.

لە یارییەکی بەهێزی دیکەی هەمان هەفتەدا، دێڤن بۆکەر 38 خاڵی تۆمارکرد و یانەی فینێکس سەنزی بە ئەنجامی (127-124) بەرەو بردنەوە برد.

ئەنجامەکان بەم جۆرە بوون:

واشنتن ویزاردز 100-121 مەیامی هیت

چارلۆت هۆرنێتس 101-116 تۆرنتۆ ڕاپتەرز

چیکاگۆ بوڵز 124-127 فینێکس سەنز

ئۆکلاهوما سیتی ساندەر 98-110 گۆڵدن ستەیت واریەرز

یوتا جاز 113-104 نیویۆرک نیکس

بابەتی پێشتر

نەهامەتییەکانی منداڵانی جیهان

بابەتی دواتر

لەنێوان سەڵاح و مانێ چی ڕوویدا؟ ئەبو جەبەل نهێنییەکە ئاشکرادەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share