(ڤیدیۆ) میلان لە کاتی زیادکراودا لازیۆی خست و لوتکەی کالچیۆی گرتەوە

میلان سەرکەوتنی بەرانبەر لازیۆ تۆمارکرد و گەڕایەوە لوتکەی ڕیزبەندی یانەکانی ئیتاڵیا

ئەمشەو، چوارشەممە لە چوارچێوەی ڕوبەڕوبوونەوەکانی هەفتەی 14ی خولی پلە یەکی ئیتاڵیا، یانەی ئەی سی میلان بردنەوەیەکی گەورەی بەرانبەر لازیۆ تۆمارکرد.

ئەی سی میلان لە سانسیرۆ یاری لوتکەی هەفتەی 14ی بەرانبەر لازیۆ ئەنجامدا و یاری نێوانیان بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرانبەر بە دوو لە بەرژەوەندی یانەی خانەخوێ کۆتاییهات، بەهۆی ئەم ئەنجامەشەوە ڕیزبەندی یانەکانی کالچیۆ گۆڕانکاری بەسەردا نەهات و میلان لە لوتکەی ڕیزبەندی یانەکانی خولی ئیتاڵیا بەردەوامبوو.

گۆڵەکانی ڕۆسۆنێری لە خولەکەکانی 10و 17 و 93 لەلایەن یانتی ڕیبیچ و هاکان چالهانوگلۆ و تیۆ هێرناندێز، گۆڵەکانی لازیۆ لە خولەکەکانی 28 و 59 لەلایەن لویس ئالبێرتۆ و چیرۆ ئیمۆبێلییەوە تۆمارکران.

بردنەوەی یانە زەبەلاحەکەی هەرێمی لۆمپاردیا هاوکاتە لەگەڵ سەرکەوتنی یانەی ئینتەرمیلان بەرانبەر هیلاس ڤیرۆنا، کە ئەوەش پلەی یەکەم و دووەمی ڕیزبەندی خولی پلە یەکی ئیتاڵیایان پێدەبەخشێت.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکان، میلان بە 34 خاڵ لە پلەی یەکەمی ڕیزبەندی سیریا ئەی جێگیربوو، هەڵۆکانی پایتەختیش ژمارەی خاڵەکانیان لە 21دا وەستایەوە و پلەی هەشتەمی ڕیزبەندیان گرت، هەروەها ئینتەرمیلان بە 33 خاڵەوە لە پلەی دووەمدا مانەوە.

ئەنجامەکانی تر:

هیلاس ڤیرۆنا 1-2 ئینتەرمیلان

بۆلۆنیا 2-2 ئاتالانتا

ناپۆلی 1-1 تۆرینۆ

ڕۆما 3-2 کالیەری

سامپدۆریا 2-3 ساسولۆ

سپیزیا 1-2 جێنەوا

ئودینێزی 0-2 بینیڤێنتۆ

بابەتی پێشتر

بژاردەكانی ‘بەرپەرچدانەوەی ئێران’ دران بە ترەمپ

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) یونایتد بەسەر ئێڤەرتۆندا سەرکەوت و بلیتی نیوەی کۆتایی کاراباوی بڕی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕۆناڵدۆ هەڕەشە دەكات

كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ پێیوایە تیپەكەی لەتوانایدا هەیە بەسەر هەموو ڕكابەرەكانیدا سەربكەوێت ئەگەر یەكگرتوو بن. پاش تۆماركردنی سێ گۆڵ بەرامبەر…
Total
0
Share