مەسرور بارزانی: کوردستان هێندە دەوڵەمەندە دەتوانێت ببێتە سەبەتەی خۆراکی ناوچەکە

سەرۆکی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، کوردستان خاک و ئاوەکەی هێندە دەوڵەمەندە کە ئەگەر کاری لەسەر بکرێت ئەوا دەبێتە سەبەتەی خۆراکی بۆ عێراق و ناوچەکەش.

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم ئەمڕۆ یەکی تشرینی دووەم لە مەراسیمی دانانی بەردی بناغەی پڕۆژەیەکی خۆراکی لە هەولێر ڕایگەیاند، “هەوڵدەدەین خەڵكی بتوانێت بژێوی خۆی بە کشتوکاڵ و وەبەرهێنان دابین بکات و هێندە چاوەڕێی موچە نەبێت”.

سەرۆکی حکومەت وتیشی، “ئەگەر بتوانین سودی تەواو لە بەپیتی خاکەکەمان وەربگرین ئەوا بەشێکی زۆری هاوڵاتیان دەبنە وەبەرهێن و تەنها بەکاربەر نابن”.

لەسەر مەترسییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا مەسرور بارزانی ڕایگەیاند، “بەداخەوە کە لەم ماوەیەدا بەشێکی زۆری هاوڵاتییان ئازیزانیان لە دەستداوە، بۆیە ئەگەر خۆمان نەپارێزین و گرنگی بە تاکپارێزی نەدەین ئەوا دور نییە پەتاکە زیانی گەورەترمان لێبدات”.

ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی سەرۆکی حکومەت و جێگرەکەی و وەزیری کشتوکاڵی هەرێم بەردی بناغەی پڕۆژەیەکی خۆراکی لە هەولێر دانرا کە لە 20 سایلۆ پێکدێت و ڕۆژانە دەوانێت دەیان تۆن گەنمی جوتیاران وەربگرێت.

پڕۆژەکە بە گوژمەی 250 ملیۆن دۆلار دروستدەکرێت و لەگەڵ تەواوبوونی دەتوانێت ٥٠٠ هەزار تۆن گەنمی جوتیاران وەربگرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نەخۆشخانەی منداڵان لەبارەی کۆرۆناوە هۆشداری دەداتە خوێندنگە ئەهلییەکان

نەخۆشخانەی منداڵان چەند ڕێنماییەکی ڕەوانەی تەندروستیی سلێمانی کردووە کە بتوانرێت لەسەر ئەو ڕێنماییانە خویندنگە ئەهلییەکان بەڕێوەببرێت، چونکە وەک…
Total
0
Share