نەخۆشخانەی منداڵان لەبارەی کۆرۆناوە هۆشداری دەداتە خوێندنگە ئەهلییەکان

نەخۆشخانەی منداڵان چەند ڕێنماییەکی ڕەوانەی تەندروستیی سلێمانی کردووە کە بتوانرێت لەسەر ئەو ڕێنماییانە خویندنگە ئەهلییەکان بەڕێوەببرێت، چونکە وەک نەخۆشخانەکە دەڵێت، زانیارییان هەیە درێژە بەخوێندن دەدرێت بەبێ پەیڕەوکردنی ڕێنماییە تەندروستییەکان.

نەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد ڕەشیدی منداڵانی فێرکاری لە نوسراوێکدا کە ئاڕاستەی تەندروستیی سلێمانی کردووە و وێنەیەکی بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا ناردووە دەڵێت، “زانیاریمان پێگەیشتووە لە هەندێک خویندنگەی ئەهلی درێژە بەخوێندن دەدرێت و تەنانەت لەکاتی دەرکەوتنی نیشانەی پەتای وەرزی و کۆرۆناش پشوو بە منداڵان نادرێت”.

نەخۆشخانەکە چەند ڕێنماییەکی بۆ بەردەوامی خوێندن و خۆپارێزی ڕاگەیاندووە بەم شێوەیە:

یەکەم: دەبێت هەواگۆڕکێی تەواو هەبێت لە هۆڵەکانی خوێندندا

دووەم: دەبێت منداڵان فێربکرێن دوای هەموو وایەنەک دەستبشۆن، کەوایە دەبێت دەستشۆرەکان زیاد بکرێت

سێیەم: منداڵەکان فێری خۆپارێزی بکرێن وەک بەستنی ماسک و دەستنەدان لە دەموچاو

چوارەم: لە کاتی دەرکەوتنی نیشانەی هاوشێوەی کۆرۆنا پەیوەندی بە دایک و باوکیانەوە بکرێت

پێنجەم: دەبێت منداڵان لە هۆڵەکانی خویندندا بە دوری مەتر و نیوێک یان دوومەتر دوربن لەیەکەوە

نەخۆشخانەکە لە نوسراوەکەیدا داوای لە تەندروستیی سلێمانی کردووە خویندنگە ئەهلییەکان پەیوەستبکرێن بەم ڕێنمایانەوە لەئەگەری پابەند نەبونیش سزای خویندنگەکان بدرێت.

هۆشداری نەخۆشخانەی منداڵان لە کاتێکدایە کە دوێنێ سەباح هەورامی، بەڕێوبەری تەندروستیی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، ژمارەی توشبوون بە کۆرۆنا لە منداڵاندا زیادیکردووە، لە کاتێکدا پێشتر حاڵەتی دەگمەن هەبوو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەرپرسی ناوەندیی یاسایی یەکێتی: ئێستا هەرێم لە غیابی دەسەڵاتی یاساداناندایە

بەرپرسی ناوه‌ندیی یاسایی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایدەگەیەنێت، “‌ئێستا هه‌رێمی كوردستان له‌ غیابی ده‌سه‌ڵاتی یاساداناندایه ‌و پێویسته‌ به‌ زووترین…
زیاتر ببینە

مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆی سلێمانی بەهۆی وەرنەگرتنی مووچەوە گردبوونەوە

مامۆستایان و فەرمانبەرانی بەشێک لە کۆلێژەکانی زانکۆی سلێمانی بەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە، بایکۆتکردنی دەوامیان ڕاگەیاند و گردبوونەوەی ناڕەزاییان ئەنجامدا.…
زیاتر ببینە

دژی نەبوونی خزمەتگوزاریی خوێندکارانی بەشە ناخۆییەکانی کچان لە هەولێر گردبوونەوە

دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەدژی نەبوونی خزمەتگوزاری لە شوێنی مانەوەیاندا خوێندکارانی بەشە ناوخۆیی هەولێر گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتییان ئەنجامدا. پەیامنێری تۆڕی…
Total
0
Share