پۆلیسی سلێمانى ته‌قه‌كه‌رێكى ده‌ستگیركرد

پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، تۆمەتبارێکیان دەستگیرکردووه‌ کە لە ھەردوو گەڕەکی ‏ھەواری شار و تاڤگە تەقەی کردبوو.‏

له‌ ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سێلمانی ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه‌، ‏دوای ئەوەی تۆمەتبارێک لە ھەردوو گەڕەکی ھەواری شار و تاڤگە تەقەی کرد، پاش ‏لێکۆڵینەوەکانی پۆلیس، توانرا تۆمەتبارەکە لەلایەن بنکەی پۆلیسی ھەواری شارەوە ‏دەستگیربکرێت.‏

لەگەڵ دەستگیکردنی تۆمەتبارەکەدا، دەستیشگیراوە بەسەر ئەو چەکەدا کە تۆمەتبارەکە ‏تەقەی پێکردبوو.‏

پۆلیسی سلێمانی باسی له‌وه‌شكردووه‌، تۆمەتبار (ھ، ف، ج) لەدایكبووى 1997 و ‏دانیشتووی گوندێکی سەر بە ناحیەی بازیانی سلێمانییە، بە بڕیاری دادوەر ڕاگیراوە و ‏لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن.‏

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەوانیی سلێمانی رێنماییەكانی بۆ پێدانی مۆڵەتی بینا هەمواركردەوە

سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی بڵاویكردووەتەوە، رێنماییە نوێیەكان بۆ پێدانی مۆڵەتی بینا هەمواركرایەوە. بەپێی راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی كە وێنەیەكی…
زیاتر ببینە

هاوڕێ تۆفیق: سەرۆککۆمار دەتوانێت متمانە لە سەرۆکوەزیران وەربگرێتەوە

راوێژکارێکی یاسایی ئاشکرایدەکات، سەرۆککۆماری عێراق دەتوانێت بە خستنەڕووی هۆیەک، متمانە لە سەرۆکوەزیرانی عێراق وەربگرێتەوە. هاوڕێ تۆفیق، راوێژکاری یاسایی…
Total
0
Share