کەجەکە راگەیەندراوێکی بەپەلەی بڵاوکردەوە

کۆما جڤاکێن کوردستان، کەجەکە راگەیەندراوێکی لەبارەی ئەنجامدانی دیدار لەگەڵ، عەبدوڵا ئۆجالان و پێشهاتە نوێیە سیاسییەکانی تورکیا، راگەیەندراوێکی بەپەلەی بڵاوکردەوە.

دەقی راگەیەندراوەکەی کەجەکە:

لە رۆژی چوارشەمە لە مانگی تشرینی یەکەم چاوپێکەوتنێک لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان ئەنجا درا، هەندێک پەیام کە رێبەرمان دەیویست لەگەڵ رای گشتی بەش بکرێت، بڵاوکرایەوە، دوای پێنج ساڵ چاوپێکەوتن لەگەڵ رێبەر ئاپۆ زۆر گرنگە، لەم چاوپێکەوتنەدا هەواڵ وەرگرتن لە رێبەر ئاپۆ ئێمە، گەلەکەمان و دۆستانمانی زۆر دڵخۆش کرد، بەڵام وەک خۆی روونیکردەوە، گۆشەگیریەت نەڕەویوەتەوە و بەردەوامە.

کەجەکە دەڵێت، “دەبێت مەرج و هەلومەرجی تەندروستی، ئاسایش و کاری رێبەر ئاپۆ دابین بکرێت”.

عەبدوڵا ئۆجەلان بە روونی دیاری کرد کە بەرپرسیارێتی مێژوویی خۆی جێبەجێ دەکات و رایگەیاند کە ئەگەر هەلومەرجەکان دابین بکرێن، ئەو رۆڵی خۆی لە چارەسەری سیاسیی دیموکراتیی کێشەی کورد دەگێڕێت، دەبێت ئەم هەڵوێستە لەلایەن هەموو کەسێکەوە باش تێبگەیەنرێت، ئەوانەی کە بۆ ئاشتی و چارەسەریی کێشەکە هەڵوێست دەردەبڕن، بانگەواز دەکەن و پشتگیری دەکەن دەبێت نزیکبوونەوەی پێویست بۆ ئەم هەڵوێستەی رێبەر ئاپۆ نیشانبدەن، بۆ ئەمەش پێش هەر شتێک دەبێت هەلومەرجی تەندروستی، ئاسایش و کار دابین بکرێت، هەتا ئەم هەلومەرجانە دابین نەکرێن و لەگەڵ ئۆجەلان هەلومەرجی دیالۆگ و دانوستانی خێرا دروست نەکرێت، راست نییە کە چاوەڕێ بکرێت رێبەر ئاپۆ رۆڵی خۆی بگێڕێت و بە نییەتی باش هەڵناسەنگێندرێت.

دڵنیاکردنەوەی ئاشتیی بە قبوڵکردنی عەبدوڵا ئۆجالان وەک لایەن دەکرێت

لایەنی چارەسەری دیموکراتی کێشەی کورد رێبەر ئاپۆیە، ئاشتیی لە تورکیاش بە قبوڵکردنی رێبەر ئاپۆ وەک لایەن دەکرێت، ئێمە وەک تەڤگەر لەو بڕوایەداین کە دیموکراتیبوونی تورکیا بە چارەسەری دیموکراتی کێشەی کوردەوە بەستراوەتەوە، چارەسەری کێشەی کوردیش بە دیموکراتیبوونی تورکیاوە بەستراوەتەوە و چەندین جار ئەم هەڵوێستەمان نیشان داوە.

ئامانجگرتنی رۆژئاوا پارادۆکسێکی گەورەیە

دەوترێت کە چالاکییەکەی لە ئەنقەرە ئەنجام درا لەلایەن تەڤگەرەکەمانەوە کراوە، ئەگەر ئەم چالاکییە لەلایەن هێزەکانی ئێمەوە کرابێت، هەپەگە راگەیاندنی پێویست دەدات، بەڵام وەک دەیانەوێت وا نیشان بدرێت، بە دڵنیاییەوە هیچ پەیوەندییەکی ئەم چالاکییە بە پرۆسەی پێشکەوتنەوە نییە.

سەرکەوتن و پێشکەوتن بە تێکۆشان دێتە دی

دەبێت گەلەکەمان و دۆستانمان بە زانینی ئەم راستییە هەڵسوکەوت بکەن، هەموو ئەو شتانەی کە تا ئێستا بەدەستمان هێناوە بە تێکۆشان هاتوونەتە دی، هەموو پێشکەوتنەکانی کە ئێمە بەدیمان هێناوە، ئەنجامی تێکۆشانی ئێمەیە، لەمەودوا هەموو سەرکەوتن و پێشکەوتنەکان کە ئێمە بەدەستی دەهێنین بە تێکۆشان دەبێت، دەبێت ئێمە بەم هۆشیارییە مێژووییە هەڵسوکەوت بکەین و پێشخستنی تێکۆشان بکەینە بنەما.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی: نۆژەنکردنەوەی پارکی ئازادیی شاری سلێمانی بەردەوامە

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی بڵاویکردەوە، تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیی باخچەکان بەردەوامن لە هەڵمەتی چاندنی نەمام و نۆژەنکردنەوەی پارکی ئازادیی شاری سلێمانی…
زیاتر ببینە

جومانە غەلای: وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدەکان درێژکرایەوە

وتەبێژی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدەکان درێژکرایەوە. جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق،…
زیاتر ببینە

پارێزگاری سلێمانی: داواكاریی فەرمانبەرانی گرێبەستی كۆمسیۆنمان پێشكەش بە سودانی كرد

هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی رایدەگەیەنێت، داواكاریی فەرمانبەرانی گرێبەستی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراقمان پێشكەش بە سەرۆك وەزیرانی عێراق…
Total
0
Share