ئۆتۆمبێلێک لە ڕانیە بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان پێکرا

فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان ئۆتۆمبێلێکی لەسەر ڕێگەی چوارقوڕنە – ڕانیە کردە ئامانج.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە ڕانیە گواستییەوە، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان ئۆتۆمبێلێکی تایبەتی لە جۆری تۆیۆتا لاندکروزەر لە نزیک گارێکسی ڕانیە لەسەر ڕێگای چوارقوڕنە بۆ قوڕەگۆ کە بە شەقامی قایدی ناسراوە کردە ئامانج.

سەرچاوەیەک لە تەندروستیی ڕانیە بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، لە هێرشەکەدا دوو کەس برینداربوون کە یەکێکیان برینەکەی سەختە و ئەوی تریان دوای وەرگرتنی چارەسەر ڕەوانەی ماڵەوە کراوە.

بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی ئێستا، لە ئۆتۆمبێلەکەدا دوو کەس هەبوون کە ئەندامی پەکەکە بوون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مەرسوومی سەرۆكایەتیی هەرێم تایبەت بە دیاریكردنی رۆژی هەڵبژاردن گەیشتە كۆمسیۆن

كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان مەرسوومی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستانی تایبەت بە دیاریكردنی رۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان پێگەیشت. جومانە غەلای، وتەبێژی…
Total
0
Share