ژنێک بە سوتاوی گەیەنرایە نەخۆشخانە

بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاند، دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ ژنێک بە سوتاوی گەیەنراوەتە نەخۆشخانە کە بە وتەی خۆی بەهۆی زۆپاوە سوتاوە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا کەوتووە تێیدا هاتووە، ” کاتژمێر2 ی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ 4 ی نیسان، دوای ئەوەی هێزەکانمان لە بنکەی پۆلیسی شکارتە ئاگادار کرانەوە بە بوونی ڕووداوێکی سوتان لە گوندی مێرگەسەر سەربە ناحیەی بێتواتە/ قەزای ڕانیە، دەرکەوت ژنێک بەناوی (د،ر،ح) لە دایکبووی ساڵی 1998 پیشەی ژنی ماڵە و دانیشتوی گوندی مێرگەسەر سەربە ناحیەی بێتواتە/ قەزای ڕانیە بەهۆی گڕ گرتنی زۆپای نەوت سوتاوە”.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، ” دوای چارەسەری سەرەتایی بەڕێکرا بۆ نەخۆشخانەی گشتی ڕانیە، و بە وتەتی ژنەکە خۆی دەڵێت لە کاتی تێکردنی نەوت لە زۆپا دەستبەجێ زۆپاکە گڕی گرتووە و بەو هۆیەوە سووتاوە”.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی پزیشکی ڕێژەی سووتاوی ژنەکە لە 50 ٪ بووە و بەهۆی سەختی برینەکەیەوە، بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی بەڕێکراوە.

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) تۆتنهام چانسی گرتنەوەی "تۆپ 4"ی لەدەستدا

بابەتی دواتر

هاوڕەگەزخوازی بە كوردی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كه‌جه‌كه: تەقینەوەكەی قادیا بەهۆی بۆردومانی توركیا بووە

كه‌جه‌كه‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكی له‌باره‌ى ته‌قینه‌وه‌كه‌ى كامپى قادیاوه‌ بڵاوكرده‌وه‌ و ده‌ڵێت، “ته‌قینه‌وه‌كه‌ به‌هۆی بۆردومانى فڕۆكه‌كانى توركیاوه‌ ڕوویداوه‌”. له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌…
Total
0
Share