هێرشی تۆڵه‌كردنه‌وه‌ى سوله‌یمانى پووچه‌ڵكرایه‌وه‌

به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ بە درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرشکرایەسەر بنکەیەکی سەربازیی ئەمریکا له‌ به‌غداد و هێرشه‌كه‌ پووچه‌ڵكرایه‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی میدیا عێراقییه‌كان، به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ دووشەممە، بە دوو درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرشکرایەسەر بنکەی سەربازیی (ڤیکتۆریا)ی هێزەکانی ئەمریکا لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغداد، به‌ڵام هێرشه‌كه‌ پووچه‌ڵكرایه‌وه‌.

تاوه‌كو ئێستاش به‌فه‌رمى هیچ گروپێكى میلیشیا شیعه‌كان هێرشه‌كه‌یان نه‌گرتووه‌ته‌ ئه‌ستۆی خۆی و لایه‌نه‌ فه‌رمییه‌كانیش هیچ زانیارییه‌كیان له‌باره‌وه‌ بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه‌.

هێرشه‌كه‌ى سەر ئه‌و بنکە سەربازییه‌ى ئەمریکا هاوکاتە لەگەڵ یادی کوژرانی قاسم سولەیمانی فه‌رمانده‌ی پێشووى فەیلەقی قودسی سوپاى پاسدارانی ئێران و ئەبو مەهدی موهەندیس، جێگری سه‌رۆكى پێشووى ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبی كه‌ له‌ فڕۆكه‌خانه‌ى نێودەوڵەتیی بەغداد له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌ دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر کرانە ئامانج.

بابەتی پێشتر

كه‌شناسیی هه‌رێم: ئێواره‌ شه‌پۆلی‌ باران و به‌فر كۆتاییدێت

بابەتی دواتر

پەروەردەی دهۆک لە دوورخستنەوەی بەدەل بەرواری و سێ کارمەندی دیکە پاشگەزبووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share