ڕێوڕەسمی “نوێژی ڕێكخراو” لە بەغداد دەستیپێكرد

كەمێك پێش ئێستا لە شەقامی فەلاح لە شاری بەغداد ڕێوڕەسمی نوێژی ڕێكخراو كە بە “نوێژی یەكگرتوویی”ناونراوە دەستیپێكرد و بڕیارە موقتەدا سەدر وتارێك پێشكەشبكات و هەر خۆشی پێشنوێژی بۆ لایەنگرانی بكات.

بەگوێرەی زانیارییەكان ژمارەیەك لە لایەنگرانی موقتەدا سەدر لە هۆش خۆیان چوون و تیمە تەندروستییەكان لەسەرەتای شەقامەكە تاوەكو كۆتایی شەقامەكە لە حاڵەتی ئامادەباشیدان.

هاوكات هێزە ئەمنییەكانيش ڕێوشوێنی ئەمنییان گرتووەتەبەر و هێزەكانی سەرایا سەلام-يش لە بەغداد بڵاوەیانپێكراوە.

بابەتی پێشتر

لیژنەی دارایی زانیارییەكە ئاشكرادەكات<br>تایبەتە بە دەستپێكردنەوەی پلە بەرزكردنەوەی فەرمانبەران

بابەتی دواتر

موقتەدا سەدر: تاقیكراو تاقیناكرێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share