هۆكاری دواكەوتنی ئامادەكردنی پڕۆژەیاسای بودجەی 2022ی عێراق ئاشكرادەكرێت

بریكاری وەزارەتی پلاندانانی عێراق هۆكاری دواكەوتنی ئامادەكردنی پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2022ی عێراق ئاشكرادەكات و دەشڵێت، مووچەی مووچەخۆران و مووچەی تۆڕەکانی پاراستنی کۆمەڵایەتی لە پڕۆژەیاساكەدا هەڕەشەیان لەسەر نابێت.

ماهر حەماد، بریکاری وەزارەتی پلاندانانی عێراق بە میدیا عێراقییەكانی وتووە، دەستبەكارنەبوونی خولی نوێی پەرلەمان و چەند هۆكارێكی دیكە بوونەتە هۆكاری دواکەوتنی ئامادەكردنی پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2022.

ڕوونیشیكردووەتەوە، وەزارەتەكەیان لەگەڵ وەزارەتی دارایی لیژنەیەکی تایبەتیان پێکهێناوە بۆ ئامادەکردنی ڕەشنووسی پڕۆژەیاسای بودجە کە بە ڕێڕەوی بنەڕەتیی خۆیدا بڕوات و بۆ حکومەتی داهاتووی ئامادەبکەن تا خوێندنەوەی بۆبکرێت.

بریكارەكەی وەزارەتی پلاندانانی عێراق جەختی لەوەشكردووەتەوە، مووچەی مووچەخۆران و مووچەی تۆڕەکانی پاراستنی کۆمەڵایەتی لە پڕۆژەیاسای بودجەی 2022 دا هەڕەشەیان لەسەر نابێت.

ئەو قسانەی ماهر حەماد لەكاتێكدایە، پێشتر عەلی عەلاوی وەزیری دارایی عێراق ڕایگەیاندبوو، پڕۆژەیاسای بودجەی گشتی ساڵی 2022 عێراق کە وەزارەتی دارایی بە هاوكاری وەزارەتی پلاندانان دەستیکردووە بە ئامادەکردنی، بودجەیەکی چاکسازیی دەبێت و لە بودجەی ساڵی ڕابردوو جیاوازتر دەبێت.

بابەتی پێشتر

کرواتیا لە ڕوسیای بردەوە و بلیتی مۆندیالی 2022ی بڕی

بابەتی دواتر

مەزڵوم عەبدی لەگەڵ شاندێکی ئەمریکی کۆبوویەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share