ئێران 125 کەسی وەک تۆمەتباری کوشتنی قاسم سولەیمانی دەستنیشانکردووە

ئێران لە دۆسیەی کوشتنی قاسم سولەیمانیدا 125 کەسی وەک تۆمەتباری سەرەکی ‏دەستنیشانکردووە، ترەمپ لە سەرەوەی لیستەکەدایە، نەشیانشاردووەتەوە، جگە لە ئەمریكا ‏و ئیسرائیل “خەڵکانێکی دیکەی وڵاتانی دراوسێش تۆمەتبارن”.‏

کازم غەریب ئابادی، جێگری داواکاری گشتیی ئێران بۆ کاروباری مافەکانی مرۆڤ ‏لەبارەی کوشتنی سولەیمانییەوە ڕایگەیاند، بەشێک لە تۆمەتبارانی کوشتنی قاسم ‏سولەیمانی دیارن و خۆیان بە زمانی خۆیان وتوویانە، بۆ نموونە دۆناڵد ترەمپ وتویەتی، ‏‏”بە فەرمانی من کوشتنی سولەیمانی جێبەجێكراوە”.‏

لەبارەی پاساوی ئەمریکا بۆ کوشتنی سولەیمانی، ئەو بەرپرسەی ئێران دەڵێت، “ئەمریکا ‏وتوویەتی کوشتنی ئەو دوو کەسە (سولەیمانی و موهەندیس) مافی بەرگری بووە، بەڵام ‏بەپێی یاسا بنەڕەتییەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان و بەپێی مادەی 51 وڵاتێک دەتوانێت ‏مافی بەرگری بەکاربهێنێت کە هێرشی چەکداریی کرابێتەسەر، بەڵام ئێمە هێرشی ‏چەکدارییمان بۆسەر ئەمریکا نەبوو”.‏

جێگری داواکاری گشتیی ئێران بۆ کاروباری مافەکانی مرۆڤ ئاشکراشیکردووە، لەو ‏كەیسەدا 125 تۆمەتبار و بەشداریان دەستنیشانكردووە، وتیشی، “جگە لە ئەمریکی و ‏ئیسرائیلییەکان، خەڵکانێکی دیکە لە وڵاتانی دراوسێ تۆمەتبارن لەو ڕووداوەدا”.‏

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بۆ یەکەمجار لە سەرەتای جەنگەوە مـ.ـووشەک لە یـ.ـەمەنەوە ئاراستەی ئیسرائیل کرا 

بەگوێرەی میدیاکانی ئیسرائیل، بەرەبەیانیی ئەمڕۆ سوپای ئیسرائیل بەرپەرچی هێرشێکی مـ.ـووشەکیی بالیستیی داوەتەوە کە لە یـ.ـەمەنەوە بە ئاراستەی ئیسرائیل…
Total
0
Share