قەتەر: سبەی ئاگربەستی مرۆیی غەززە دەستپێدەكات

وەزارەتی دەرەوەی قەتەر رایدەگەیەنێت، لە كاتژمێر 7ی سەر لە بەیانی رۆژی هەینییەوە ئاگربەستی مرۆیی لە كەرتی غەززە دەستپێدەكات.

لە راگەیەندراوێكدا وەزارەتی دەرەوەی قەتەر بڵاویكردووەتەوە، كاتژمێر 7ی سەلەبەیانی ئاگربەستی مرۆیی كەرتی غەززە دەستپێدەكات و گۆڕینەوەی دیلەكان لە نێوان هەردوولادا كە رێككەوتنی لەسەر كراوە لە ماوەی 4 رۆژدا دەبێت.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، گۆڕینەوەی دیلەكان لە كاتژمێر 4ی پاشنیوەڕۆی رۆژی هەینییەوە دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سوپای ئیسرائیل: بارەگای فەرماندەیی فیرقەی غەززە كۆنترۆڵكرا

سوپای ئیسرائیل رایدەگەیەنێت، بارەگای فەرماندەیی فیرقەی غەززە كۆنترۆڵكرا و سەرجەم چەكدارانی بارەگاكەش كوژراون. هاوكات وەزارەتی تەندروستیی ئیسرائیل بڵاویكردووەتەوە…
Total
0
Share