تەندروستیی جیهانی ترسی هەیە بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا لە ڕەمەزاندا زیادبكات

بازاڕی شۆڕیجە لە بەغداد

ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی دەڵێت، هەست بە “نیگەرانی” دەكات بەهۆی ئەگەری زیادبوونی حاڵەتەكانی كۆرۆنا لە مانگی رەمەزاندا لە باكووری ئەفریقا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

ئەحمەد مەنزری، بەڕێوبەری هەرێمایەتی ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وتی، ژمارەی حاڵەتەكان بە رێژەی 22% و مردن بە رێژەی 17% لە هەفتەی رابردوودا زیادیكردووە بەراورد بە هەفتەی پێشتر.

وتیشی، ئەم زیادبوونە لە حاڵەتەكان سەرچاوەی نیگەرانییە، لەو ناوچەیەدا كە لە مەراكیش-ەوە تا پاكستان درێژدەبێتەوە.

بەرپرسەكەی تەندروستیی جیهانی ئەوەشی خستەڕوو، هەست بە نیگەرانی دەكەن بەوەی ئەم دۆخەی ئێستا لەماوەی مانگی رەمەزاندا زیادبكات ئەگەر خەڵك پابەندی رێوشوێنە خۆپارێزییەكان نەبێت.

جەختی لەسەر ئەوەشكردەوە، رێوشوێنە خۆپارێزییەكان هاوكار دەبێت لە رێگریكردن لە بڵاوبوونەوەی زیاتری پەتاكە و ئەمەش بەوتەی ئەو لەگەڵ بنەما سەرەكییەكانی ئیسلام-دا یەكدەگرێتەوە.

لێدوانی بەرپرسەكەی تەندروستیی جیهانی لەكاتێكدا زۆرێك لە وڵاتانی ناوچەكە ئەو رێوشوێنانەیان كەمكردووەتەوە كە لە رەمەزانی ساڵی رابردوودا بۆ رێگری لە بڵاوبوونەوەی پەتاكە گرتیانەبەر.

س: مۆنت كارلۆ

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی تەندروستیی عێراق روونکردنەوە لەبارەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی ئیریس دەدات

وەزارەتی تەندروستیی عێراق ئاشکرایدەکات، ڤایرۆسی ئیریس نەگەیشتووەتە عێراق بەڵام دوورنییە بگات. سەیف بەدر وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی عێراق لە…
زیاتر ببینە

دۆناڵد ترەمپ: گفتوگۆ لەگەڵ ئێران دەکەین بەڵام ئاگربەست کۆتاییهاتووە

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایدەگەیەنێت، ئێران داوای لێکردین بەردەوامبین لە دانوستانەکان، ئێمەش گفتوگۆیان لەگەڵ دەکەین، بەڵام ئاگربەست کۆتاییهاتووە.…
Total
0
Share