عوسمان دێمبیلی ڕەتیكردۆتەوە گرێبەستەكەی نوێ بكاتەوە و بڕیاری جێهێشتنی بەرشلۆنەی داوە.
گرێبەستی دێمبیلی-ی فەرەنسی هاوینی داهاتوو لەگەڵ یانەی بەرشلۆنە كۆتاییدێت و تائێستاش ڕازینەبووە بمێنێتەوە.
بەپێی هەواڵی ڕاگەیاندنەكان، گفتوگۆكانی ئیدارەی بەرشلۆنە و نوێنەری دێمبیلی شكستیهێناوە و گەیشتوونەتە بنبەست.
دێمبیلی داوای بەرزكردنەوەی مووچەكەی دەكات و دەشیەوێت 20 ملیۆن یۆرۆ وەك پاداشتی نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی وەربگرێت.
ئیدارەی بەرشلۆنەش بڕیاریداوە لە نوێكردنەوەی بۆندی یاریزانەكانیدا، مووچەی ساڵانەیان كەمبكاتەوە، نەك زیاتری بكات.
ڕۆژنامەكانی سپۆرت و موندۆ ئاماژە بەوە دەدەن، بەڕێوەبەری كارەكانی دێمبیلی دۆسیەی نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی داخستووە و بارەگای بەرشلۆنەی جێهێشتووە.