كۆنتی ڕەخنەی لە خشتەی یارییەكانی خولی ئینگلتەرا هەیە

ئەنتۆنیۆ كۆنتی، ڕاهێنەری تۆتنهام، دڵتەنگە بەوەی نەیانتوانیوە بردنەوە بەرامبەر ‏ساوسامپتۆن بەدەستبهێنن، سەرەڕای ئەوەی تیپی بەرامبەر بە 10 یاریزانەوە ‏یارییكردووە.‏

كۆنتی ڕەخنەی هەیە لە خشتەی یارییەكانی خولی ئینگلتەرا و پێیوایە ئەنجامدانی دوو ‏یاریی لە 44 كاتژمێردا بۆ یاریزانەكانی تۆپی پێ گونجاو نییە.‏

كۆنتی دەڵێت، “یاریزانەكان پێویستیان بە پشوو، چارەسەربوون و ئاساییبوونەوەی دۆخی ‏جەستەیان هەیە و لەو ماوە كەمەدا ئەوە ڕوونادات”.‏

ڕاهێنەری تۆتنهام دەڵێت، “تیپەكەم هیلاكە و كۆمەڵێك یاریی زۆریان لە ماوەیەكی كەمدا ‏بۆ داناوین”.‏

ئەم قسانەی كۆنتی دوای ئەوە دێت، تۆتنهام بە گۆڵێك لەگەڵ ساوسامپتۆن یەكسانبوو.‏

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کام هەڵبژاردانەی یورۆی 2020 بۆ قۆناغە یەکلاکەرەوەکان سەردەکەون؟ پێوەرەکان چین؟

جامی نەتەوەکانی ئەوروپا لە تێپەڕاندنی قۆناغی کۆمەڵەکان نزیکدەبێتەوە، تاوەکو ئێستا (11) هەڵبژاردە سەرکەوتنیان بۆ قۆناغە یەکلاکەرەوەکان مسۆگەرکردووە. لە…
Total
0
Share