ئەرجەنتین پێش دەستپێکی مۆندیال داواکارییەکی تایبەتی هەیە

چالاکییەکانی جامی جیهانی قەتەر لە ڕێکەوتی 20ی تشرینی دووەم (مانگی 11) دەستپێدەکات، بەر لەو وادەیە فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەرجەنتین داواکارییەکی تایبەتی ئاراستەی یانەکانی کیشوەری ئەوروپا کردووە.

بەپێی خشتەی یارییەکان، خولە ناوخۆییەکانی ئەوروپا ڕێکەوتی 13ی تشرینی دووەم کە ڕۆژی یەکشەممە دەکات یارییەکانیان ڕادەگرن، هەفتەیەک دوای ئەو بەروارە چالاکییەکانی مۆندیال دەستپێدەکات، ئەوەش بووەتە جێی ترسی فیدراسیۆنە نێودەوڵەتییەکان، لە پێش هەمووانەوە فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەرجەنتین.

لە ترسی پێکانی ناوەختەی یاریزانان و ماندوبوون، فیدراسیۆنی ئەرجەنتین دەستی بە دانوستاندن لەگەڵ یانەکانی ئەوروپا کردووە، بە تایبەت ئەو یانانەی یاریزانە ئەرجەنتینییەکان لەخۆدەگرن، داوایانکردووە لە دوایین هەفتەی خولە ناوخۆییەکاندا بەشداری بە یاریزانانی پێکهاتەی “ئالبی سێلیستی” نەکەن.

یانەکانی ئەوروپا وەڵامێکی یەکلاکەرەوەی ئەرجەنتینییەکانیان نەداوەتەوە، بەڵام ئەگەرێکی بەهێز هەیە جەمسەرەکان لەسەر بڕیارێک بگەن بە ڕێککەوتن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) ڤیاڕیاڵ ئاگره‌که‌ی باڤاریای له‌ ئالیانز ئارینا کوژانده‌وه‌

ئه‌مشه‌و سێشه‌ممه‌، دوو ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی چوونی قۆناغی چاره‌کی کۆتایی چامپیۆنزلیگ ئه‌نجامدران، یانه‌ی ڤیاڕیاڵ بردنه‌وه‌یه‌کی مێژوویی به‌رامبه‌ر بایرن میونشن تۆمارکرد‌.…
Total
0
Share