یوێفا گۆڕانکاری لە چامپیۆنزلیگ دەکات و پلانی “سوپەر لیگا” پوچەڵدەکاتەوە

یوێفا گۆڕانکاری لە سیستمی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا دەکات

فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا (یوێفا) گۆڕانکاری لە سیستمی کارپێکراوی خولی یانە پاڵەوانەکاندا دەکات، بە شێوەیەک هەر یانەیەک لە قۆناغی یەکەمدا 10 یاری ئەنجامبدات.

دوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی سازکردنی پاڵەوانیەتیەکی نوێ لەلایەن یانە زەبەلاحەکانەوە لەژێر ناوی “سوپەر لیگ”، فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا هەنگاو بەرەو ئەپدەیتکردنەوەی چامپیۆنزلیگ دەنێت تاوەکو هیچ یانەیەکی خولەکە بیر لە بەشداریکردن لە خولێکی ڕکابەردا نەکاتەوە.

بەپێی زانیارییەکانی سەندەی تایمز، بەرپرسانی (یوێفا) لە ساڵی 2024 سیستمی خولی یانە پاڵەوانەکان دەگۆڕن، بە شێوەیەک کە 32 بۆ 36 یانە بەشداریبکەن، هەر یانەیەک لە قۆناغی یەکەم ڕوبەڕوی 10 یانەی دیکە دەبێتەوە (پێنج لە یاریگای خۆی و پێنج لە دەرەوەی یاریگای خۆی).

دوای کۆتاییهاتنی ئەم قۆناغە، 16 یانەی براوە بۆ قۆناغە یەکلاکەرەوەکان سەردەکەون و ئەو یانانەی دەکەونە نێوان پلەکانی 17 بۆ 24 بۆ خولی ئەوروپی دادەبەزێنرێن.

لە قۆناغە یەکلاکەرەوەکاندا یانەی ژمارە 16 لە ڕیزبەندی ڕوبەڕوی یەکەمی ڕیزبەندی یانە سەرکەوتووەکان دەبێتەوە، یانەی پلە 15 بەرانبەر دووەمی ڕیزبەندی یاریدەکات و بەو شێوەیە..

ئەم بڕیارەش لە پێناو کەمکردنەوەی ئەو ڕوبەڕوبوونەوانەدایە کە لەسەر ئاستی ئەنجام هیچ کاریگەرییەکیان نییە بەتایبەت لە قۆناغی کۆمەڵەکان، هەروەها قایلکردنی یانەکانە بە داهاتی زیاتر و ئەنجامدانی یاری کەمتر.

لەم بارەیەوە لارس کیستەر ئۆڵسن سەرۆکی ڕایەڵەی خولە ئەوروپیەکان دووپاتیکردووەتەوە، پێشنیازە نوێیەکە گەشبینی پێوەدیارە و زۆرینە پێی قایلن، بەڵام زیادکردنی چوار یاری لە قۆناغی یەکەم لە ڕووی جەستەییەوە کاریگەری لەسەر یانە و یاریزانان دروستدەکات.

بابەتی پێشتر

جوتیار عادل: بۆ دابینكردنی موچە هەرێم 355 ملیۆن دۆلار كورتهێنانی هەیە

بابەتی دواتر

لاپۆرتا یان فۆنت.. کامیان هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی بەرشلۆنە دەبەنەوە؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share