بۆ چوارەم ڕۆژ بەرزبووەوە.. نرخی نەوت بەربەرەكانێی ئۆمیكرۆن دەكات

نرخی نەوت ئەمڕۆ بەردەوامبوو لەو بەرزبوونەوەیەی چەند ڕۆژێكە لەسەری دەڕوات، ‏پشتبەست بەو زانیارییانەی دەریدەخن كە خواست لەسەر سووتەمەنی لە ویلایەتە ‏یەكگرتووەكان تائێستا بەرزە، سەرەڕای زیادبوونی تووشبوون بە گۆڕاوی (ئۆمیكرۆن)ی ‏ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ.‏

گرێبەستە دواخراوەكانی خامی برێنت 17 سەنت بەرزبووەوە، كە دەگاتە 0.2% و گەیشتە ‏‏79.40 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك، بەمەش بۆ چوارەم ڕۆژ لەسەریەك بەرزبووەوە.‏

هەروەك گرێبەستە دواخراوەكانی خامی تەكساس 23 سەنت یان 0.3% بەرزبووەوە و ‏گەیشتە 76.79 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك.‏

بەپێی تۆمارەكانی ئیدارەی زانیاریی وزەی ئەمریكا، عەمبارەكانی نەوتی خامی وڵاتەكە ‏‏3.6 ملیۆن بەرمیل دابەزیوە لە كۆتا هەفتە لە 24ی ئەم مانگە.‏

لەهەمان كاتدا عەمبارەكانی بەنزین و بەرهەمەكانی دڵۆپاندن دابەزین بەراورد بە پێشبینیی ‏شارەزایان دەربارەی زیادبوونی عەمبارەكان، ئەمەش نیشانیدەدات كە خواست هێشتا ‏بەرزە.‏

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت ئەرێنییە، لەكاتێكدا زۆرێك لە حكومەتی وڵاتانی جیهان لە ‏هەوڵدان بۆ سنوورداركردنی كاریگەریی بەرزتربوونەوەی تووشبوون بە گۆڕاوی نوێی ‏كۆرۆنا لەسەر گەشەی ئابوری.‏

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share