سوریا لەبارەی هاوردەکردنی نەوتی عێراقەوە هەواڵێک رەتدەکاتەوە

حکومەتی راگوزەری سوریا هەواڵی هەبوونی دانوستان لەگەڵ عێراق و سعودیە سەبارەت بە هاوردەکردنی نەوت رەتدەکاتەوە.

ئەحمەد سلێمان، بەڕێوەبەری پەیوەندییە گشتییەکان لە وەزارەتی نەوت و سامانە سروشتییەکانی سوریا رایگەیاند، “لەئێستادا هیچ دانوستانێک لەگەڵ عێراق و سعودیە نییە بۆ هاوردەکردنی نەوتیان و ئێمە نەوتی خاو لەڕێی تەندەرەوە هاوردە دەکەین”.

وتیشی، بۆریی عێراق – سوریا پێویستی بە نۆژەنکردنەوە هەیە، تا ئەمڕۆش ئەم بابەتە چارەسەرنەکراوە و لەئێستاشدا، ئەم بابەتە جێگەی سەرنجی هەردوو وڵات نییە.

بۆریی نەوتی عێراق – سوریا، پێویستی بە نۆژەنکردنەوە هەیە، بەتایبەتی لە بەشی سوریا، بەهۆی ئەو شەڕەی لە ساڵی 2011ـەوە لە وڵاتەکەدا سەریهەڵداوە، کە کاریگەرییەکی زۆری لەسەر ژێرخانی کەرتی وزە هەبووە و وێرانکارییەکی بەرفراوانی لێکەوتووەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چێوەی هەماهەنگی: دەستپێشخەرییەكەمان كۆتایی بەو دۆخە چەقبەستووە سیاسییەی ئێستا دەهێنێت

چێوەی ھەماھەنگیی شیعەکان ڕایدەگەیەنێت، دەستپێشخەرییەكەیان بە سەرجەم لایەنەکان گەیشتووە و سەرەتایەکیشە بۆ کۆتاییهاتنی ئەو چەقبەستووە سیاسییەی ئێستا هەیە.…
زیاتر ببینە

ئەکسیۆس لە زاری ڕاوێژکارێکی ناتانیاهۆوە: ئیسرائیل پابەندی ئەو بەشەی ڕێککەوتنەکە نابێت کە پەیوەندی بە لوبنانەوە هەیە

ئەکسیۆس لە زاری ڕاوێژکارێکی ناتانیاهۆوە، ڕایگەیاند، ئیسرائیل پابەندی ئەو بەشەی ڕێککەوتنەکە نابێت کە پەیوەندی بە لوبنانەوە هەیە. ئەکسیۆس…
Total
0
Share