پوتین و بایدن په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنی ئه‌نجام ده‌ده‌ن

بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ سه‌رۆكانى ڕوسیا و ئه‌مریكا په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنى ئه‌نجام بده‌ن و پرسی ‏گرژییه‌كانى تایبه‌ت به‌ ئۆكرانیا تاوتوێ بكه‌ن.‏

دیمتری بیسكۆڤ، وته‌بێژى سه‌رۆكایه‌تیی ڕوسیا له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرایكردووە، ‏ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ هه‌ریه‌ك له‌ ڤلادمێر پوتین و جۆ بایدن په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی ئه‌نجام ‏ده‌ده‌‌ن و تاوتوێی چه‌ند پرسێك ده‌كه‌ن، له‌وانه‌ی په‌یوه‌ندیی دیپلۆماسیی نێوان هه‌ردوو ‏وڵات.‏

به‌پێی هه‌واڵێكى كه‌ناڵی سی ئێن ئێن-ى ئه‌مریكی، په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ له‌سه‌ر داواى ‏سه‌رۆكى ڕوسیا ئه‌نجام ده‌درێت.‏

لای خۆیەوە كۆشكى سپی ئه‌مریكا بڵاویكرده‌وه‌، ئیداره‌ی بایدن له‌گه‌ڵ هاوبه‌ش و ‏هاوپه‌یمانه‌ ئه‌وروپییه‌كانى له‌ هه‌وڵه‌ دیپلۆماسییه‌كانیان و هه‌ماهه‌نگی به‌رده‌وام ده‌بن له‌ ‏به‌رامبه‌ر كۆكردنه‌وه‌ی هێز له‌لایه‌ن ڕوسیا له‌سه‌ر سنووره‌كانی ئۆكرانیا.‏

ئه‌وه‌ش دواى ئه‌وه‌دێت، كۆكردنه‌وه‌ی هێز له‌لایه‌ن ڕوسیا له‌سه‌ر سنووره‌كانی ئۆكرانیا، ‏په‌یوه‌ندییه‌كانى ڕوسیای له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا و به‌شێك له‌ وڵاتانى ئه‌ورپا گرژكردووه‌ و ‏نیگەرانن، لەبەرامبەردا ڕوسیاش نیگەرانە لە فراوانتربوونی بوونی سەربازیی ناتۆ ‏لەسەر سنوورەكانی، بەتایبەت لە ئۆكرانیا.‏

بۆیە چەند ڕۆژێك لەمەوبەر پوتین داوای لە ناتۆ كرد، دڵنیایی بە مۆسكۆ بدەن لەبارەی ‏دروستنەكردنی مەترسی لەسەر وڵاتەكە.‏

بابەتی پێشتر

وەرگێڕێكی پێشووی سوپای ئەمریكا وردەكاریی دەستگیركردنی سەدام حسێن ئاشكرادەكات

بابەتی دواتر

بۆ چوارەم ڕۆژ بەرزبووەوە.. نرخی نەوت بەربەرەكانێی ئۆمیكرۆن دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

جەنگ، ئینتەرنێت دادەڕمێنێت؟
ڕوسیا و چین كار لەسەر هێڵی تایبەت بەخۆیان دەكەن

لەگەڵ بەردەوامیی شەڕ و ململانێكان سەبارەت بە ئۆكرانیا تۆڕەكانی ئینتەرنێت لەبەردەم ڕووداوی بێپێشینەدان، كە ئەگەری لەبەریەكهەڵوەشانی تۆڕی جاڵجاڵۆكەی…
Total
0
Share