ئەمڕۆ وەفدی ئەمریکا و ئێران کۆدەبنەوە

ئەمڕۆ وەفدی ئەمریکا و ئێران دەربارەی چەند پرسێک لە وڵاتی عومان کۆدەبنەوە.

ئەمڕۆ شەممە، میدیا جیهانییەکان بڵاویانکردەوە، بڕیارە وەفدی هەردوو وڵاتی ئەمریکا و ئێران دەربارەی چەند پرسێک کۆببنەوە، گرنگترینیان بابەتی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران و بەهێزکردنی پەیوەندییە سیاسیی و ئابورییەکانیانە.

ئەوەشیان خستەڕوو، کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ، بە ئامادەبوونی هەریەکە لە ستیڤ وێتکۆف نوێنەری تایبەتی دۆناڵد ترەمپ و عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لە وڵاتی عومان بەرێوەدەچێت و دەبێتە یەکەمین کۆبوونەوەی راستەوخۆی بەرپرسانی ئەو دوو وڵاتە لەم چەند ساڵەی رابردوودا.

ئاماژەیان بەوەشدا، لەچەند رۆژی رابردوودا دۆناڵد ترەمپ سەرۆک ئەمریکا دەرگای گفتووگۆی لەگەڵ ئێراندا کردەوە و ئامادەیی خۆی بۆ ئەنجامدانی رێکەوتن دەربارەی چەند پرسێک لەوانە بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران خستەڕوو.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕوسیا هۆشداریدەدات لە کەوتنی وێستگەی نێودەوڵەتیی بۆشایی ئاسمان بەهۆی سزاکانەوە

ئاژانسی بۆشایی ئاسمانی ڕوسیا “ڕوسکوزمۆس” هۆشداریدەدات لەوەی سزا سەپێنراوەکانی سەر ڕوسیا کاریگەریی نەرێنییان دەبێت لەسە وێستگەی نێودەوڵەتیی بۆشایی…
Total
0
Share