سەرۆكی ئۆكرانیا وردەكاریی لەناوچوونی باپیرانی لە هۆلۆكۆست دەخاتەڕوو

سەرۆكی ئۆكرانیا دەڵێت، نەنك و باپیرانی لەنێو ئەوانەدابوون كە بوونەتە قوربانی سوتان بەدەست نازییەكان (هۆلۆكۆست) و دەشڵێت، ئەندامانی خێزانەكەی لە جەنگی جیهانیی دووەمدا هاوكاریی سوپای سۆڤیەتیان كردووە.

ڤۆلۆدیمێر زیلینسكی سەرۆكی ئۆكرانیا لە لێدوانێكدا بۆ تۆڕی (سی ئێن ئێن)ی ئەمریكی لە وەڵامێكدا بۆ وتەیەكی پێشووی ڤلادیمێر پوتین سەرۆكی ڕوسیا ڕایگەیاند، باپیری و براكانی باپیری سەرجەمیان، پەیوەندییان بە سوپای سوری سۆڤیەتییەوە كردووە، تەنها باپیرەی لە شەڕی 1939-1945 دەربازی بووە، كە تیایدا نازیەتی ئەڵمانیا دەركەوت، بەر لەوەی لەلایەن یەكێتیی سۆڤیەت و هێزەكانی هاوپەیمانی شكستی پێبهێنرێت.

پوتین لەو بیانووانەی دەربارەی هێرشی وڵاتەكەی بۆسەر ئۆكرانیا ئاماژەی پێدا، چەند جارێكی دەسەڵاتدارێتی ئەو وڵاتە و زیلینسكی بە “نازی بوون” تۆمەتباركرد.

پوتین هەوڵیدا خۆی وەك ڕزگاركەر لە “ڕژێمی نازی” دەربخات، بەمەبەستی پاڵپشتی لە هەڵمەتە سەربازییەكەی وڵاتەكەی بۆسەر ئۆكرانیا و سەرۆكەكەی.

لە ڕاپۆرتێكی پێشتردا ئاژانسی ئەسۆشیەتد پرێس بڵاویكردەوە، پوتین نازییەت و ئەو تاوانانەی ئەدۆلف هێتلەر دژ بە جووەكان ئەنجامیداون لە جەنگی جیهانیی دووەمدا و لەنێویشیاندا هۆلۆكۆست وەك سەرچاوەیەكی شەڕی میدیایی دژ بە ئۆكرانیا بەكاردەهێنێت. لە بەرامبەردا زیلینیسكی لە لێدوانەكەیدا وتی، “باوك و دایكی باپیری لە ئاگری گوندێكدا سووتاون، كە نازییەكان لەو گوندەی تیای نیشتەجێبوون كردوویانەتەوە”.

زیلینسكی ئاماژەی بەناوی گوندەكە نەكرد، بەڵام ڕووداوە مێژووییەكان پڕن لە نمونەی ئەو لەناوبردنە بەكۆمەڵانەی نازییەكان دەرهەق بە جووەكان ئەنجامیانداون.

لە یەكێك لەو چیرۆكە تراژیدییە ناسراوانەدا، نازییەكان گوندی كوریۆكۆفكا-یان لە ساڵی 1943 بەتەواوی سوتاند، دوای تەقەكردن لە دانیشتووانەكەی وەك تۆڵەكردنەوەیەك لە چالاكییە حزییەكانی ناوی.

سەرۆكی ئۆكرانیا وتی، “كاتێك ڕوسەكان باس لە نازییە نوێیەكان دەكەن و ئاماژە بۆ من دەكەن. تەنها دەڵێم تەواوی خێزانەكەم لە جەنگدا لەدەستدا، بەهۆی ئەوەی هەموویان ڕووبەڕووی لەناوبردن بوونەتەوە لەكاتی جەنگی جیهانیی دووەمدا”.

مێژووی ئەو ڕووداوانە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1941 دوای ئەوەی ئەڵمانیای نازی ئۆكرانیای داگیركرد، كە ئەوكات بەشێك بوو لە یەكێتیی سۆڤیەت. پاش ئەوەی بەشێك لە نەتەوەپەرستە ئۆكرانییەكان پێشوازی خۆیان بۆ نازییەكان دەربڕی.

بابەتی پێشتر

نەتەوە یەکگرتووەکان نیگەرانە.. حکومەتی تاڵیبان خوێندنگەکانی کچان دادەخات

بابەتی دواتر

کروس: دوای کلاسیکۆ بە برینداری کاتژمێرێک دوایانخستم

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

میسر وێستگەی ئەتۆمی دروستدەكات

ڕوسیا وێستگەی وزەی ئەتۆم لە میسر دروستدەكات و بەردی بناغەكەی دانرا. ئەلێكسی لیخاچۆڤ بەڕێوەبەری گشتیی كۆمپانیای ڕوسئەتۆم ڕایگەیاند،…
Total
0
Share