ئەمریکا ئەمڕۆ بە فەرمی سەرۆکی نوێی وڵات ڕادەگەیەنێت

بەپێی یاسای ئەمریکا، ئەمڕۆ دووشەممە 14ی کانونی یەکەم کۆمەڵەی هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا سەرۆکی وڵات بۆ چوار ساڵی داهاتوو بە شێوەیەکی فەرمی ئاشکرا دەکات.

بڕیارە ئەمڕۆ سەرجەم ئەندامانی هەڵبژێردراوی کۆمەڵەی هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا لە 50 ویلایەتەوە کۆببنەوە و دەنگبدەن لەسەر سەرۆکی چوار ساڵی داهاتووی ئەمریکا، کاندیدی براوە کە جۆ بایدنە بە شێوەیەکی فەرمی وەک سەرۆکی ئەمریکا دەناسێنرێت.

دوای دەنگدانی کۆمەڵەی هەڵبژاردنەکان ئەنجامەکە ڕەوانەی واشنتۆن دەکرێت بۆ ژماردنی دەنگەکان لە کۆبوونەوەیەکی کۆنگرێسدا بە سەرۆکایەتیی جێگری سەرۆکی ئێستای ئەمریکا مایک پێنس.

ئەمە لەکاتێکدایە لە هەڵبژاردنەکانی ئەمدواییەی ئەمریکا زۆرتین دەنگی دەنگدەران بۆ هەڵبژاردنی جۆ باین یەکلایبووەوە و لەبەرامبەردا دۆناڵد ترەمپ ئەنجامەکانی ڕەتکردەوە و بە ساختەکردن بایدنی تۆمەتبار کرد.

لەلایەکی دیکەشەوە جۆ بایدن لە پلانیدایە ئەمشەو دووشەممە وتارێک پێشکەش بکات دوای دەنگدانی ئەندامانی کۆمەڵەی هەڵبژاردنەکان.

پێشتر دادگای نیفادا سکاڵایەکی دۆناڵد ترەمپی لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا ڕەتکردەوە، هەروەها ترەمپ لە جەژی سوپاسگوزاریدا ڕایگەیاند کە کۆشکی سپی بەجێدەهێڵێت ئەگەر لە دەنگدانی کۆمەڵەی هەڵبژاردنەکاندا سەرکەوتنی بایدن یەکلاییبکرێتەوە.

بابەتی پێشتر

گارسیا پیمێنتا کێیە؟ لە بەرشلۆنە بە گواردیۆلای نوێ ناویدەبەن

بابەتی دواتر

پێکانی نێیمار قورسە و باوکی دەڵێت: تاکەی کوڕەکەم ببێتە قوربانی فاوڵگران؟!

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share