عامری دیدارەكەی لەگەڵ سەدر بە ئەرێنی ناودەبات

دیدارێكی پێشووی نێوان عامری و سەدر

سەرۆكی هاوپەیمانیی فەتح دەڵێت، دیدارەكەیان لە حەنانە ئەرێنی بووە و ڕوونیشیدەكاتەوە، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا جارێكی دیكە دەگەڕێنەوە نەجەف.

هادی عامری، سەرۆكی هاوپەیمانیی فەتح پەیامێكی دەربارەی كۆبوونەوەی ئەمڕۆی شاندی چێوەی هەماهەنگی لەگەڵ موقتەدا سەدر، سەرۆكی ڕەوتی سەدر لە نەجەف بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند، دیدارەكە ئەرێنی و بەرپرسیارانە و دەربڕی بەرژەوەندیی بەهێزی دەوڵەت و سەركەوتن بوو لە قۆناغی داهاتوودا.

وتیشی، “لە چەند ڕۆژی نزیكی داهاتوودا جارێكی دیكە دەگەڕێینەوە بۆ نەجەف”.

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە شاندێكی چێوەی هەماهەنگی بەسەرۆكایەتیی هادی عامری سەرۆكی هاوپەیمانیی فەتح سەردانی موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدری كرد.

كۆبوونەوەكە لەسەر داوای موقتەدا سەدر لە ماڵەكەی خۆی لە حەنانە لە نەجەف بەڕێوەچوو، جگە لە عامری، قەیس خەزعەلی ئەمینداری گشتیی عەسائیبی ئەهلی حەق و فالح فەیاز سەرۆكی هاوپەیمانیی عەقدی نیشتمانی ئامادەیبوون و مەبەست لێی تاوتوێكردنی پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق بوو.

كەمێك لەمەوبەر و دوای تەواوبوونی كۆبوونەوەكە، موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر لە تویتێكدا ڕایگەیاند، “حكومەتێكی زۆرینەی نیشتمانی پێكدەهێنین كە نە خۆرهەڵاتی و نە خۆرئاوایی بێت”.

لە دوای هەڵبژاردنە پەرلەمانییە پێشوەختەكەی عێراقەوە، سەدر چەندین جار هەمان قسەی دووپاتكردووەتەوە.

بابەتی پێشتر

ھەنگاریا كورسیی خوێندنی ماستەر و دكتۆرا بۆ فێرخوازانی كوردستان دەستەبەردەكات

بابەتی دواتر

بۆچی ئەمریکییەکان لە جەژنی کریسمس قەل دەخۆن؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نەتەوەیەكگرتووەكان ‘ئاسوودە’یە بە مامەڵەی هێزە ئەمنییەكانی عێراق لەگەڵ خۆپیشاندەران

نوێنەری تایبەتی ئەمینداری گشتیی نەتەوەیەكگرتووەكان لە عێراق ئاشكرایدەكات، ئاسوودەن بە مامەڵەكانی هێزە ئەمنییەكان لەگەڵ خۆپیشاندەراندا. لە ڕاگەیەندراوێكی نوسینگەی…
Total
0
Share