كاتی دابەشكردنی مووچەی مانگی چوار راگەیەندرا

بەپێی ئەو زانیارییانەی بە تۆڕی میدیایی ئێستا دراون، وردبینیكردن لە لیستی مووچەی مانگی چوار لەلایەن عێراقەوە بەردەوامە و چاوەڕواندەكرێت تاوەكو كۆتایی ئەم هەفتەیە پارەی تەرخانكراو بۆ مووچەی مانگی چواری مووچەخۆرانی هەرێم بنێردرێت.

هەر لە زانیارییەكاندا هاتووە، چاوەرواندەكرێت لە سەرەتای مانگی داهاتوو دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی چواری مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان بكرێت.

لە هەفتەی رابردوودا لیستی مووچەی مانگی چوار بۆ بەغداد نێردراوە و لە هەمانكاتدا داهاتی نانەوتی كە بڕەكەی 48 ملیار دینار بوو رادەستی حكومەتی عێراق كراوە و لە ئێستادا وردبینیكردن لە لیستی مووچەی مانگی چوار لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە بەردەوامە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share