بایدن یاسای خه‌رجیی به‌رگریی سه‌ربازیی وڵاته‌كه‌ى واژووكرد

سەرۆکی ئەمریکا یاسای پێدانی دەسەڵاتی بەرگریی نیشتمانیی (NDAA)، کە خەرجیی سەربازیی ساڵی 2022 لەخۆدەگرێت، پەسەندکرد.

کۆشکی سپی له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ى به‌وه ‌كردووه‌، جۆ بایدن سه‌رۆكى ئه‌مریكا یاسای پێدانی دەسەڵاتی بەرگریی نیشتمانیی (NDAA)، واژووکرد.

یاساكه‌، 740 ملیار دۆلاری بودجەی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پێنتاگۆن) له‌خۆده‌گرێت. پێشتریش لەلایەن ئەنجومەنی نوێنه‌ران و دواتریش پیرانەوە پەسەندکرابوو.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share