بە تۆمەتی بردنی 14.77 هەزار دۆلار 35 تۆمەت ئاڕاستەی وەزیرێکی سەنگاپور دەکرێت

دەستەی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی لە سەنگاپور رایگەیاند، بەهۆی تێوەگلانی لە گەندەڵییەکی ئابڕووبەرانەوە هەشت تۆمەتی دیکە لە دژی سوبرامانیام ئیسواران، وەزیری پێشووتری گواستنەوە تۆمارکرا و کۆی گشتیی ئەو تۆمەتانەی لە دژی تۆمارکراون گەیشتە 35 تۆمەت.

نووسینگەی لێکۆڵینەوە لە گەندەڵییەکانی ئەو وڵاتە لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوە کردووە، “ئەو تۆمەتە نوێیانە ئەمڕۆ تۆمارکراون، پەیوەندییان بەو تۆمەتانەوە هەیە کە باس لەوە دەکەن بە بڕی نزیکەی 18 هەزار و 956 دۆلاری سەنگاپوری کە دەکاتە 14 هەزار و 77 دۆلاری ئەمریکی کەلوپەلی بەنرخی لە کەسێکەوە کە کۆمپانیاکەیان مامەڵەی لەگەڵ وەزارەتی گواستنەوەدا هەبووە لەو کاتەدا وەرگرتووە”.

سەرەڕای رەتکردنەوەی ئەو تۆمەتانەی کە ئاراستەی کراوە، بەڵام وەزیری پێشووتری گواستنەوەی سەنگاپورە بە گشتی رووبەڕووی 35 تۆمەت بووەتەوە لە دۆسیەیەکدا کە رای گشتی ئەو وڵاتەی بەخۆیەوە سەرقاڵکردووە.

سەنگاپورە ناوەندێکی گەورەی دارایی ئاسیایە کە شانازی بە هەبوونی حکومەتێکی شەفافەوە دەکات بە شێوەیەک کە بە دەگمەن کاریگەری گەندەڵی یاخود ئابڕووچوونی پەیوەست بە سەرکردە سیاسییەکانی تێدا تۆمار دەکرێت.

بابەتی پێشتر

قائیمقامیه‌تی سلێمانی: لە مانگی رەمەزاندا 13 تۆن خۆراك و كاڵا و شمه‌كی خراپی له‌‌ناوبراوە

بابەتی دواتر

پێدانی ئاو بە هاوڵاتییان راگیرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share