وەزیری جەنگی ئەمریکا: ئێمە دەستمان بەم ململانێیە نەکرد

وەزیری جەنگی ئەمریکا رایدەگەیەنێت، واشنتن دەستی بەم ململانێیەی ئێستا نەکرد، بەڵام ئەوان کۆتایی پێدەهێنن.

پیت هێگسێت، وەزیری جەنگی ئەمریکا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس نووسیویەتی، بە فەرمانی سەرۆک ترەمپ، وەزارەتی جەنگ ئۆپراسیۆنی Epic Furyـی دەستپێکرد، کە کوشندەترین، ئاڵۆزترین و وردترین ئۆپراسیۆنی ئاسمانییە لە مێژوودا.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئێران دەرفەتی رێککەوتنی پێدرا، بەڵام رەتیکردەوە، بۆیە ئێستا دەبێت بەرگەی لێکەوتەکان بگرێت و باجی ئەو بڕیارە بدات.

نووسیویشیەتی، هێزی دەریایی ئێران لەناودەبرێت و وەک چۆن سەرۆک ترەمپ هەمیشە وتوویەتی، ئێران هەرگیز نابێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی.

لە پەیامێکیشدا بۆ تاران، وەزیری جەنگی ئەمریکا رایگەیاندووە، “ئەمریکا ئەم ململانێیەی دەستپێنەکرد، بەڵام ئێمە کۆتایی پێدەهێنین. ئەگەر لە هەر شوێنێکی جیهان ئەمریکییەکان بکوژن یان هەڕەشەیان لێبکەن، ئەوا دەتانکوژین”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هێرشە ئەلیکترۆنییەکانی سوپای پاسداران ئەمجارە زانایانی ئەمریکی و بەریتانی دەکەنە ئامانج

بەپێی توێژینەوەیەکی ئەمنیی  کۆمپانیای (Proofpoint)ی تایبەت بە ئەمنی ئەلکترۆنی، بەشێک لە هاککەرەکانی سەربە سوپای پاسدارانی ئێرانی، هەڵمەتێکی نهێنییان…
Total
0
Share