قاچاخچییەک 80 کۆچبەری فڕێداوەتە ناو دەریاوە

هەفتەی ڕابردوو قاچاقخچییەک کاتێک 200 کۆچبەری ئەفریقی گواستووەتەوە بۆ وڵاتی یەمەن، لە ڕێگەدا 80 کۆچبەری هەڵداوەتە ناو ئاوەکەوە، بە بیانوی ئەوەی بەلەمە قەرەباڵخ بووە.

لەسەر ئەم ڕوداوە، دەزگای لوتکە بۆ کاروباری پەنابەران ڕایگەیاندووە، ” بەلەمێک کە 200 کۆچبەری ئەفریقی تێدا بوو لە وڵاتێکی ئەفریقاوە بە نیازبوو بچێتە یەمەن، بەڵام پاش کاتژمێرێک لە دەرچوونیان، قاچاخچییەکە 80 سەرنشینی هەڵدابووە نێو دەریاکە بە بیانووی “قەرەباڵغی بەلەمەکە.

دوای ڕوداوەکە ڕۆژی پێنجشەممە، تەرمی 5 لە قوربانییەکان دۆزرانەوە و ڕزگاربووەکانیش لە وڵاتی جیبوتی چارەسەر دەکرێن.

 لە ماوەی تەنها شەش مانگدا ئەمە سێهەم حاڵەتی هاوشێوەیە کە ڕوودەدات، بەشێک لە قاچاخچییەکان بۆ سەرکەوتنی کارەکەیان ئامادەن دەستبەرداری گیانی چەندین کۆچبەری بەلەمەکەیان ببن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: خۆشحاڵين کە پەیوەندیی بازرگانیی نێوان ئەمریکا و هەرێم فراوانتر دەبێت

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بڵاویکردەوە، خۆشحاڵن کە دەبینن پەیوەندییە بازرگانییەکانی نێوان ئەمریکا و هەرێمی کوردستان بە واژۆکردنی رێککەوتننامەکان لەگەڵ…
Total
0
Share