هەوڵی لابردنی وێنەیەك ناكۆكی لەنێوان كازمی و حەشددا دروستدەكات

هەندێكیان لە نزیك وێنەكە بە چەكەوە لە خۆپیشاندانەكەدا بەشدارییان كردووە

ناكۆكییەكی نوێ لەنێوان سەرۆك وەزیرانی عێراق و هێزەكانی حەشدی شەعبی بەهۆی ‏وێنەیەكی ئەبومەهدی موهەندیس، جێگری پێشووی سەرۆكی دەستەی حەشد سەریهەڵدا.‏

بەپێی میدیاكان، شەوی ڕابردوو سەدان كەس لە ئەندام و لایەنگرانی حەشدی شەعبی لە ‏بەغداد خۆپیشاندانیان ئەنجامداوە بۆ ڕێگریكردن لە لابردنی وێنەیەكی ئەبومەهدی ‏موهەندیس لە گۆڕەپانی فیردەوس-ی ناوەڕاستی بەغداد.‏

خۆپیشاندانەكە لە گۆڕەپانی فیردەوس و بەردەم دەروازەكانی ناوچەی سەوز ئەنجامدراوە ‏و تیایدا دروشمی دژ بە مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران بەرزكراوەتەوە، بەهۆی ‏‏”بڕیارەكەی بۆ لابردنی وێنەی موهەندیس” وەك ئەوان دەیڵێن.‏

لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە هەوڵی هێوركردنەوە و ڕێگریكردن لە دژواركردنی دۆخەكە ‏كراوە، بەتایبەت بەهۆی ئەوەی ژمارەیەك لە خۆپیشاندەران چەكدار بوون.‏

بەر لە چەند ڕۆژێك وێنەكەی ئەبومەهدی موهەندیس، كە سەرەتای ساڵی ڕابردوو لەگەڵ ‏قاسم سولەیمانی كوژرا، لە گۆڕەپانی فیردەوس دانرا.‏

شەوی ڕابردوو هێزێكی ئەمنی بۆ لابردنی وێنەكە، كە بەبێ ڕەزامەندیی لایەنی فەرمی ‏لەسەر ڕووكاری یەكێك لە باڵەخانەكان دانراوە، گەیشتە گۆڕەپانەكە بۆ لابردنی، بەڵام ‏پاش بڵاوەپێكردنی ئەندام و لایەنگرانی ئەو گروپانە و هەڕەشەكردن لە هێزە ئەمنییەكان و ‏حكومەت، كشاونەتەوە.‏

لەسەر وێنەكە ڕستەیەكی سەر زاری موهەندیس بەر لە كوشتنی نوسراوە كە دەڵێت، ‏‏”لەمڕۆوە چیتر ئارامی بەخۆیانەوە نابینن، سوێند بەخوا نایانهێڵینەوە”.‏

بابەتی پێشتر

سلێمانی.. دەستگیرا بەسەر 75 تۆن پەتاتەی خراپبوودا

بابەتی دواتر

داهاتی نەوتی مانگی ڕابردووی عێراق زیاترە لە 7.5 ملیار دۆلار

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share