ڤایرۆسە نوێیەكەی كۆرۆنا لە عێراق دەركەوتووە؟

ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی ڕایگەیاندووە، تا ئێستا جۆرە نوێیەكەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە عێراق دەرنەكەوتووە.

وائیل حەتاحت، سەرۆكی تیمی فریاگوزاری لە ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی ئەمڕۆ 22ی كانونی یەكەم ڕایگەیاندووە، “تا ئێستا جۆرە نوێیەكەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە عێراق دەرنەكەوتووە، بەڵام ئەگەری هەیە لە داهاتوودا دەركەوێت و بڵاوببێتەوە”.

ئەو بەرپرسە لە ڕێكخراوە جیهانییەكە ئەوەشی خستوەتەڕوو، “ئەو جۆر یان نەوە نوێیەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە بەریتانیا دەركەوتووە، هەمان شێوەی كۆرۆنایە بەڵام تۆزێك گۆڕاوە”.

ئاماژەی بەوەشكردووە، “ئەوەی تا ئیستا لەبارەی ڤایرۆسە نوێیەكەوە دەزاندرێت ڕوون نییە، بەڵام 70%ی هاوشێوەی ڤایرۆسە كۆنەكەیە، تا ئێستاش توێژینەوەكان ئەوەیان دەرنەخستووە كە مەترسیدارتر بێت، بەڵام لەڕووی بڵاوبوونەوەوە زۆر خێرایە”.

پاش ئەوەی بەشێوەیەكی خێرا جۆر یان نەوەیەكی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە بەریتانیا بڵاوبووەوە و وەزیری تەندروستیی ئەو وڵاتە ڕایگەیاند، بارودۆخەكە لە دەستیان دەرچووە، وڵاتێكی زۆری ئەوروپا و جیهان گەشتەكانیان لەگەڵ ئەو وڵاتە ڕاگرت.

بابەتی پێشتر

ڤیدیۆ.. جۆبایدن ڤاکسینی کۆرۆنای بەکارهێنا

بابەتی دواتر

ئەمریكا 892 ملیار دۆلاری بۆ بوژاندنەوەی ئابوریی وڵاتەكەی تەرخان كرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share