پەروەردەی سلێمانی: ئەو خوێندنگایەی ڕووداوەکە تیایدا ڕوویدا سەر بە بەغدادە

بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی سلێمانی ڕایگەیاند، ئەو خوێندنگایەی کە ڕووداوی هێرشکردنەسەر باوک و کوڕەکە تیایدا ڕوویدا سەر بە بەغدادە و پەیوەندی بە پەروەردەی سلێمانییەوە نییە.

پەروەردەی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت، “ئەو خوێندنگایەی ئەو حاڵەتەی تیادا ڕوویداوە سەر بە حکومەتی ناوەندە و خوێندنگایەکی ناحکومییە، لەڕووی دارایی و یاسایی و کارگێڕییەوە هیچ پەیوەندییەکی بە حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە نییە بەناوی (مدارس العالمية المتحدة)، کێشەی دوو خوێندکار ھەبووە لەو خوێندنگایە کارگێڕیی خوێندگاکە کەسوکاریان بانگکردوون، یەکێک لە خوێندکارەکان دایکی لەگەڵیدا ھاتووە و وتوویەتی چاوەڕێم براکەم بێت، بەداخەوە کاتێک براکانی ھاتوون ئەم حاڵەتە چەکدارانەیە بووە و ئەو دیمەنە ناشایستە و ناپەروەردەییانە ڕوویداوە”.

ئاماژە بەوەشکراوە، ” ئێمە وەک بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی سلێمانی ئیدانەی ئەم کارە دەکەین و ھەموو ھاوکارییەک دەکەین بۆ سزادانی ئەوانەی کە دەستدرێژییان کردووەتەسەر ئەو ناوەندەی خوێندن و ھیوادارین ھەموو دام و دەزگاکان بەتایبەت فەرماندە سەربازییەکان ڕێ لەم دیاردانە بگرن کە چەک بۆ بەرگریکردن لە خاک و ئاسایشە نەک بۆ تۆڵەکردنەوەی کەسی”.

پەروەردەی سلێمانی ڕاشیگەیاندووە، لەئێستادا یاسای وەزارەتی پەروەردە لە پەرلەمانی کوردستان لە ھەموارکردنەوەدایە، داواکارین لە پەرلەمانی کوردستان بۆ ئەم جۆرە دیاردانە یاسای تایبەت دەربکات بۆ پاراستنی ماف و گیانی مامۆستایان و قوتابییان و خوێندکاران و پیرۆزیی ناوەندەکانی خوێندن ھەر کەسێک ھەر لایەنێک لە چ ئاستێکدا بێت، نابێت بەو شێوەیە ھەڵسوکەوت بکات و سزای دادپەروەرانە دابنێت بۆ ئەو کەسانەی لەو شێوەیەن”.

سەرجەم ئەو کەسانەی هێرشیانکردبووەسەر خوێندکارێک و باوکی دەستگیرکران

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رووداوێكی هاتوچۆ لە گەرمیان گیانلەدەستدانی شۆفێرێكی لێكەوتەوە

لە رووداوێكی هاتوچۆدا لە گەرمیان شۆفێرێك گیانیلەدەستدا هاتوچۆی ناوچەكە دەڵێت، لەكاتی پێچكردنەوەدا كۆنتڕۆڵی لەدەستداوە. بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان رایگەیاند،…
زیاتر ببینە

لەبارەی رێگاکانی بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی کۆلێراوە تەندروستیی سلێمانی چەند زانیارییەک دەخاتەڕوو

بەڕێوەبەرایەتیی خۆپاراستنی تەندروستیی سلێمانی بەمەبەستی هۆشیارکردنەوەی هاوڵاتییان و خۆپاراستن لە نەخۆشییەکە، زانیاریی لەسەر رێگاکانی بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی کۆلێرای بڵاوکردەوە.…
زیاتر ببینە

وتەبێژی پۆلیسی دارستان سلێمانی: تەنیا ئەو جۆرە ڕاوەماسییە ڕێگەپێدراوە کە هێمنانەیە

وتەبێژی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، ئێستا کە ڕاوچییەکان دەگەڕێنەوە بۆ دەریاچەکان، هێزەکانمان چاودێرییەکانیان چڕکردووەتەوە، ئامانجیشمان لەمە…
Total
0
Share