عێراق بڕیار لەسەر مووچە و پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران دەدات

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، لە هەمواری یاسای بودجەی 2024دا پرسی مووچە و پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران یەكلادەكرێنەوە.

مستەفا گەرعاوی ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، یەكخستنی مووچەی فەرمانبەران و بابەتی تایبەت بە پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران لە هەمواری یاسای بودجەی ساڵی 2024دا یەكلادەكرێتەوە.

وتیشی، “لیژنەكەیان بەدواداچوون بۆ ئەو پرسانە دەكات كە تایبەت بە یەكخستنی مووچە و پلە بەرزكردنەوەی فەرمانبەران و وردبینی لە خەرجیی راستەقینەی ساڵی 2023دا دەکرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لیژنەی مۆلیدە ئەهلییەکانی سلێمانی: هەر هاوڵاتییەک گلەیی لە مۆلیدەی گەڕەکەکەی هەیە دەتوانێت سکاڵا تۆماربکات

لیژنەی مۆلیدە ئەهلییەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایدەگەیەنێت، “هەر هاوڵاتییەک گلەیی لە مۆلیدەی گەڕەکەکەی هەبوو دەتوانێت سکاڵا تۆماربکات”. قائیمقامیەتی سلێمانی…
Total
0
Share