جەلیل زەنگەنە لە بەشی نوێی گەردەلوولدا چۆن شوێنی ئەكتەرە كۆچكردووەكان پڕدەكاتەوە؟

دەرهێنەری زنجیرە درامای گەردەلوول جەلیل زەنگەنە لە لێدوانێكی تایبەتدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، وێنەگرتنی بەشی چوارەمی درامای گەردەلوول بەشێكی لە پارێزگای هەڵەبجە دەبێت و تایبەت بە كارەساتی بۆردومانكردنی هەڵەبجە بە چەكی كیمیایی و بەشێكی دیكەشی كە تایبەتە بە كارەساتی ئەنفال دەبرێتە گەرمیان.

راشیگەیاند، بەشی چوارەمی گەردەلوول باس لە رووداوەكانی ساڵانی 1981 تا 1991 و تا كاتی كۆڕەوەكە دەكات لە ئێستادا سیناریۆكەی ئامادەیە و چاوەڕوانی تەرخانكردنی بودجە دەكەین.

لەبارەی چارەنووسی شوێنی ئەكتەرە كۆچكردووەكانیش بۆ بەشی چوارەمی دراماكە، جەلیل زەنگەنە ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، گۆڕانكاری لە بەشی چوارەمی سیناریۆكە كراوە و بۆیە بەشێك لەو هونەرمەندانەی رۆڵیان لە پێشتردا بینیووە لە بەشی چوارەمدا رۆڵیان پێنەدراوە و وتیشی، “بۆ بەشی چوارەمی دراماكە هەوڵمداوە نوێگەری بكەم”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی تەندروستی: مەترسیی بڵاوبوونەوەی سکچوون و رشانەوە لە شارەزوور بۆ ناوچەکانی دیکە نییە

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی هەرێم رایگەیاند، “مەترسیی بڵاوبوونەوەی سکچوون و رشانەوە لە شارەزوور بۆ ناوچەکانی دیکە نییە”. سەرکار سورچی،…
زیاتر ببینە

ماوەی چوار مانگە پڕۆژەكە ڕاگیراوە
حكومەت: پارە بۆ ڕێگای دووسایدی کەلار – دەربەندیخان خەرجكراوە و كاركردن بەردەوامە

ماوەی چوار مانگە پڕۆژەی ڕێگای دووسایدی کەلار – دەربەندیخان بەهۆی خەرجنەكردنی بودجەوە كارەكانی ڕاگیراون، بەڵام حكومەت دەڵێت، پارەی…
Total
0
Share